لەم بارەیەوە دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی کە دەیانوت، کوردستان بووە بە شوێنی داگیکەران، لە کوردستان تێکۆشان و رۆحێکی نوێیان خوڵقاند. پەکەکە لەگەڵ دروستبوونی، نەک تەنها بۆ کوردستان بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ژێردەستە بوو بە رۆناکی و هیوا. پەکەکە ٤٠ ساڵە لەسەر پێیە.
شەهید عەلی چیچەک و هەڤاڵانی لە زیندانی ئامەد بۆ ئەم گەلە گیانیان فیدا کرد و خۆڕاگری و خۆشویستنی پەکەکەیان فێر کردین. گەنجانی کوردستان دەبێت وابەستەی تێکۆشان و بیرەوەریەکانی هەڤاڵ عەلی چیچیەک بن. ئێمە وەکو دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر رایدەگەیێنین کە لەسەر هێڵی شەهیدانمان دەمێنینەوە و وابەستەی یادەوەریەکانیان دەبین."
چەندین کارگە و ئۆتۆمبیلی فاشیستان سووتێنران
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند یەکینەکانیان بە بۆنەی یادکردنەوەی شەهید عەلی چیچەک زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا:
"لە ١٦ی ئەیلولدا لە ناوچەی دەرینجەی کۆجاعەلی کارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگ-ی فاشیستانیان سووتێنرا.
لە بەرواری ١٧ی ئەیلولدا لە ناوچەی چاتالجای ئەستەنبول کارگەیەکی دروستکردنی قوماش-ی فاشیستانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنرا.
لە ١٨ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئۆرتاکوی لە ئەستەنبول سێ ئۆتۆمبیلی مۆدێل بەرزی سەرمایەدارانی ئاکەپە سووتێنران.
هەمان رۆژ لە ناوچەی گەبزەی شاری کۆجاعەلی بارەگایەکی ئاکەپەییەکان و ئۆتۆمبیلێکی مۆدێل بەرزی ئەندامانی ئاکەپە سووتێنران."
ز.ش