ژنانی مەخمورگۆشەگیرکردنی ئۆجالان-یان شەرمەزار کرد

لە بەردەوامی چالاکییەکان بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ، ژنانی وارگەی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، هێرشەکان و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزارکرد.

 

دوێنێ کاتژمێر ٧ی ئێوارە لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدان لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور ژنان کۆبونەوە و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر پەیامی کەژەکە، لەلایەن مامۆستا خوربەت ئیشلەکەوە خوێندرایەوە، لە پەیامی کەژەکە دا تیشک خرایە سەرگۆشەگیرکردنی ئۆجالان، هەروەها کاروخەباتی هاووڵاتیانی کورد لە کەمپەینی "بەخێر نەیەیت ئەردۆغان" لە ئەڵمانیای بەرزنرخاند.

پاشان ژنان لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان کرد و گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و"کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات" کۆتایی پێهات.