ژنانی کورد لە ئەرمینیا بۆ ٨ی ئازار بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

یەکێتی ژنانی ئازاد کە لە ئەرمینیا خەبات دەکات، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لە گوندی ئاراکسی سەر بە ئارماڤیر چالاکیەکی ساز کرد و تێیدا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

لە چالاکییەکەدا کە پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و پانکارتی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'، 'ئازادی سەرۆک ئاپۆ ئازادی ژنانە' و 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرز کرانەوە، لە لایەن چیچەک رزگار ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد لە ئەرمەنیا بەیاننامەیەک خویندرایەوە.
 


رزگار رایگەیاند، ژنان کە لە خەباتی رۆزاوە دەستیان پێکرد و تا رۆژی ئەمڕۆمان بەو قوربانیانەی داویانە، تێکۆشانیان پێشخستن و لە ئەنجامیشدا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە و وتی:" لە بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورددا، ژن بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ و بە رۆناکی فەلسەفەکەیەوە بوو بە هێزی پێشەنگی بزوتنەوە و هێز و ئیرادەی ژنانی خستووەتە بەر چاو."
رزگاری لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"بزوتنەوەی ژنانی کورد کە لە بێریتانی میراسی مێژووی تێکۆشانی ژنان هەتا دەگاتە ئارین، قوربانی زۆری داوە بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان، گەیاندوویەتیە ئاستێکی باش. نموونەی بەرچاوی ئەمەش دەستکەوتەکانی ژنانە لە باکور و رۆهەڵاتی سوریا. دەوڵەتی تورک لەو دەستکەوتانەی کە هیزی ژنان پیشان دەدات، دەترسێت. بۆیە هێرش دەکاتە سەر رێبەر ئاپۆ و ژنان. ئێمە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ وەکو گۆشەگیری سەر هەموو ژنان دەبینین. ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە. ئێمە وەکو ژنانی کورد لە ئەرمینیا، دڵخۆشین بە چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و باشبوونی باری تەندروستی ئەو. بەڵام تا رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت و مەرجی خەباتی بۆ نەرەخسێنرێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی پێهات.
ز.ش