بەبۆنەی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی تێکۆشەر، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژە بە ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکات بۆ ئازادی ژنان و شکاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان، هەروەها تیشک دەخەنە سەر قارەمانێتی ئەو ژنانەی کە لەچیاکانەوە بۆ ئازادیی مرۆڤ دەجەنگن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:
" بۆ هەموو ئەو ژنە گەنجانەی کە تێکۆشان بۆ مێژووی ڕاستی خۆیان دەکەن؛
ئێمە سەرەتا ٨ی ئازار لە هەموو ئەو ژنانە پیرۆز دەکەین کە گیانی خۆیان فیداکردووە بۆ خاک و وڵاتیان، پیرۆزی دەکەین لە سەرجەم دایکانی ڕەنجدەر و ماندوونەناس، لەهەموو ئەو ژنانەی کە کار دەکەن و ڕەنج دەدەن، لە سەرجەم ژنانی خوێندکار، لەو ژنانەی کە چەنەها ساڵە ژیانیان لە ژێر ئەقلیەتێکی چەق بەستوو بەسەر دەبەن و لە دژی تێ دەکۆشن.
ئەگەر بوترێت ٨ی ئازار هەموومان بیر لە یەک ڕۆژ دەکەینەوە، بەڵام پێویستە بزانین یەک ڕۆژ تێکۆشان بووەتە سیمبولی ژیانی ژنان، لە ساڵی ١٨٥٧ لە شاری نیۆیۆرکی ئەمەریکا ٤٠ هەزار کرێکاری ژن کە کاری ڕستن و چنین دەکەن، لەبەرامبەر خراپی و ناخۆشی زروفی ژنان وە لە هەمانکاتدا کەمی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە وەریان گردووە بۆی، لەو کۆپمانیایەی کە کاریان تێدا کردووە دەستیان بە هەڵمەتێک کرد و وتیان ئێمەی ژنیش مافی خۆمانە وەک مرۆڤێک بژین و نابینە کۆیلەی سەرمایەداریی، لەبەرامبەر ئەو داواکاریەدا پۆلیس هێرش ئەکاتە سەریان وە ژنان لەبەرامبەر ئەوهێرشە تەسلیم نابن، خۆیان لەناو کۆمپانیاکەدا عاسی دەکەن، پۆلیس بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی ئەو ژنانە هەموو ڕێگاکان دەگرنە بەر و هەوڵدەدەن ئەوان تەسلیم بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نابن، لەکۆتایدا کۆمپانیاکە دەسوتێنن، ١٢٩ ژن تێیدا دەبنە قوربانی و دەسوتێن گیانیان ئەبەخشن بۆ ئامانجەکەیان، لە ساڵی ١٩١٠ لە دانیمارک بە پێشەنگایەتی کلارا زێتکین کۆبونەوەیەکی ژنان دروست دەکرێت، لەو کۆبوونەوەدا بە پێشنیاری کلارا زێتکین ڕۆژی ٨ی مارس کرایە ڕۆژی جیهانی ژنان و بووە سیمبولی تێکۆشانی ژن.
ئەو کەسەی وای کردووە کە ئێمە ٨ی ئازار بەم شێوەیە بگرینە دەست سەرۆک ئاپۆیە، کە لەساڵی ١٩٩٨وە بیردۆزی ڕزگاری ژنی ڕاگەیاند، گەورەترین دەسکەوتی ژنان بۆ ئەم ڕۆژە بە هەوڵ و ماندووبونی سەرۆک ئاپۆ هاتە بەردەست، بە فکرو فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ لەم کاتەدا کە ئێمە هەوڵ بۆ مافی ژن دەدەین بە هەزاران ژن وەک ئێمە لە چیاکانی کوردستان خەبات و تێکۆشان بۆ کوردستانی ئازاد دەکەن، لە کۆتایدا ئێمە وەک ژنانی گەنجی باشوری کوردستان پێویستە هیچ کات لەبیریان نەکەین تێکۆشانی ئەو ژنانە ڕووناکی ڕێگەی ئێمەیە، وە هیچ کات ئەو ڕووناکییە تاریک ناکەین، ئێمە بە ڕێخستن کردنی ژنان ئەو دەستە ئەشکێنین کە هێرشی سەر کچێکی ٧ ساڵ دەکات، ئێمە بە ڕێخستنکردنی ژنان دەبینە هیوای ئەو ژنانەی خۆیان ئەسوتێنن، دەبینە هاوار و دەنگی ئەو ژنانەی کە بێدەنگن، ئیمە تەنها نابینە واتای لەشولار، نامووس، شەرەف و کەرامەت، ئێمە واتای ژن دەگۆرین بۆ ڕاستینەی ژن، ئێمە دەبینە ژن ژیان ئازادیی."
ز.ش