ژنه‌گه‌ریلایه‌كی خه‌ڵكی ماكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دێرسم شه‌هید بوو
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٨ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له دێرسم شه‌هید بوون. له‌نێو ئه‌و ٨ گه‌ریلایه، ژنه‌گه‌ریلایه‌كی خه‌ڵكی شاری ماكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٨ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له دێرسم شه‌هید بوون. له‌نێو ئه‌و ٨ گه‌ریلایه، ژنه‌گه‌ریلایه‌كی خه‌ڵكی شاری ماكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٨ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له باكووری كوردستان شه‌هید بوون. هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كردووه كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی شه‌ڕ، تازه ناسنامه‌ی ٨ گه‌ریلا ڕوون بووه‌ته‌وه كه له ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧\٢٦ی به‌فرانبار له ئه‌نجامی شه‌ڕی دێرسم شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «١٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧\٢٥ی به‌فرانبار سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ره‌كانی كزلمه‌سجیت و لامه‌چ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پیله‌مووری دێرسم ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامداوه. ١٦ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٦ی به‌فرانبار هێزه‌كانی دوژمن و هێزه‌كانی ئێمه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و شه‌ڕێكی سه‌خت روویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له وشكانییه‌وه گورزی خوارد، ناچار بوو له ڕێی ته‌كنیكییه‌وه هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانمان و بۆمبارانی ده‌ڤه‌ره‌كه بكات. به‌هۆی بۆردومانه‌كه، ٧ هه‌ڤاڵمان كه به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ فه‌رهاد له دژی داگیركه‌ران قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. به‌هۆی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانمان تازه به‌ده‌ستخراون.»
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ناسنامه‌ی شه‌هیدان وه‌هایه:
![]() |
ناسناو: فه‌رهاد یڵماز |
![]() |
ناسناو: ئاگر ئێلح |
![]() |
ناسناو: چیاگه‌ڕ جوودی |
![]() |
ناسناو: دیجله ئارین |
![]() |
ناسناو: ژین‌دا دێرسم |
![]() |
ناسناو: مزگین سیدار |
![]() |
ناسناو: سه‌ما سلا |
![]() |
ناسناو: شه‌رزان مالازگیرت |
s.m