ژیان لە گوندێکی قەدەغەکراودا

یووسف دەمیرجی لە گوندی قەدەغەکراوی چیای گابار لە ڕێگەی شوانییەوە بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات. دەمیرجی وتی، " ئێمە نەکؤچەرین ونەدانیشتوینە. بەڵام ئێمە ٥٠ساڵە لە چیای جودی وگاباردەمێنینەوە."

یووسف دەمیرجی کە تەواوی تەمەنی خۆی لە گوندی قەدەغەکراوی چیای گاباری شەرنەخ تێپەڕکردووە ولەڕێگەی شوانییەوە بژێوی ژیانی بنەماڵە ١١ کەسیەکەی خۆی دابین دەکات. دەمیرجی دەڵێت، " ئێمە ئێشکگری چیای گابارین. " دەمیرجی ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان ٥٠ ساڵە، هەموو هاوینێک شوانیەتی دەکات ووتی، " وێڕای هاوژین و ١٠ منداڵەکەم، زۆربەی کاتەکانی ساڵ لەم چیایە دەمێنینەوە. ئێمە کۆچەرنین، بەڵام نیشتەجێیش نین. بەڵام دەتوانم بێژم کە ئەمە ماوەی ٥٠ ساڵە لە جوودی وگاباردەمێنمەوە."

دەمیرجی ئەوەی خستەروو کە ناوی گوندەکەیان 'جەنەتە' وئاوەها درێژەی بەقسەکانی دا، ئەم گوندە ٥٠ ساڵ پێش ئیستا بەتەواوی کاول کرابوو.لەم گوندە پێشترسوریانی تێدا ژیانی دەکرد. بەڵام لەوکاتەدا زۆربەیان کۆمەڵکوژکران وهەندێکیان بەرەو ئەورووپا هەڵهاتن. دوای ئەوەی کە گوندەکانی چیای گاباریان چؤڵکرد. ئەوەکەسانەی کە بوونە جەردەوان لەگوندەکان مانەوە. بەڵام مرۆڤە خاوەن شەرەفەکان قەبووڵیان نەکرد وگوندی جەنەت-یان چۆڵکرد."

' ئێمە چەکی دەوڵەتمان هەڵنەگرت'

دەمیرجی وتی،" سپاس بۆ خودا ئێمە نامووسی خۆمان نەفرۆشت. ئێمە نەبووینە چەکداری حکومەت." دەمیرجی ئەوەی خستە ڕووکە لە گوندی دارا-ی ناوەندی شەڕنەخ دەمێنێتەوە و لەساڵدا چەندمانگێک دەگەڕێتەوە بۆئەم گوندە وشوانی دەکات. دەمیرجی وتی کەسێک بەناوی ئیسماعیل عەبدولعەزیز خۆی کردووەتە خاوەنی ئەم گوندە وحکومەتیش گوندەکەی لەسەرناوی تاپۆکردووە.

من بۆ شوانی کردن لەو ئیزن وەردەگرم و لەبری ئەو ئیزنە مەڕوماڵاتی عەبدولعەزیز دەلەوەڕێنم.

دەمیرجی وتی کە هاوین کاری ئەوان ئاسانە، بەڵام لەوەرزی زستاندا کاری ئەوان قوورسە. دەوڵەت لە هاویندا ڕێگەنادات کە مەڕومالاتەکانمان بە ئاسانی بلەوەڕێنین. ئێمە پێشتربە ئاسانی دەگەڕیاین،  ئیستا دەبێت بە دزییەوە مەڕوماڵاتەکانمان بلەوەرێنین. بەدەیان جارمەڕوماڵاتەکەم لەلایەن سەربازانی سوپای تورکیاوە دراوەتە بەرگولە، ژیان قوورسە بەڵام من واز لەم کارە ناهێنم."

ک-ش