'کات کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و کۆتاییهاتنی قڕکردن و داگیرکەریە'

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئەوروپا هەنگاوی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە'ی بەرز نرخاند و وتی:"پاراستنی رێبەر ئاپۆ واتە پاراستنی گشتی مرۆڤایەتی."

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا لە راگەیێنراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' دەربڕی کە لە لایەن کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکەوە راگەیێنرا. لە راگەیێنراوەکەی کەجەدەکە-ئەوروپادا هاتووە:

"رێبەر ئاپۆ، رێبەری سەدەی ٢١ بۆ ئازادی و یەکسانی ماوەی ٢٢ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی بە دیل گیراوە. لەگەڵ ئەو گۆشەگیریەی لەسەر رێبەر ئۆجالان سەپێنراوە، بە هەموو ئامرازەکانی شەڕ، ئەمە بەسەر گەلی کوردیشدا دەسەپێنرێت. سیستمی گۆشەگیری، بە میکانیزمێکی تایبەت بەڕێوە دەبرێت کە ئامانج لێی قڕکردنی نەتەوەییە.

کۆماری تورکیا کە لەسەر بنچینەی ئینکارکردنی گەلی کورد و گەلانی تر بونیاد نراوە، تۆڵە و نەژادکوژی و قڕکردن ئەنجام دەدات. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە لە سەر بنەمای دژایەتیکردنی گەلی کورد دروست بووە، گۆشەگیریەکەی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەی دەبات و نەژادکوژی ئەنجام دەدات. رێبەر ئۆجالان، زامنی ئاوات و ئاشتی و ئازادی گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بە پێشکەشکردنی فیکرە ئازادیخواز و دیمۆکراتیک و یەکسانەکانی، بۆ گەلانی جیهان بووە بە هیوا و ئاوات.

خاوەنداریکردن لە رێبەر ئۆجالان، پاراستنی ئازادی کوردستان و رزگاری مرۆڤایەتیە.

بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان و لە دژی جینۆساید و کەمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک، دەبێت خۆڕاگریمان لەسەر هەموو ئاستەکان بەرفراوان بکەین. ئەو، جەنگی ئیرادەی گەلی کورد بەڕێوە دەبات. ئەو، بە خۆڕاگریەکەی، پلانگێریی نێودەوڵەتی پووچەڵ کردەوە. ئەو، بە خۆڕاگریەکەی، نوێنەرایەتی داواکاری ئاشتی و ئازادیی گەلانی کوردستان و جیهان دەکات.

پاراستنی رێبەر ئۆجالان، پاراستنی مرۆڤایەتیە. لە دژی سیستمی جینوسایدی کۆماری داگیرکەری تورک کە هێزە نێودەوڵەتیەکان پشتیوانی لێدەکەن، بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی بپارێزین، بانگەوازی ئەوە دەکەین، دەبێت بەهەموو توانایەکمانەوە بکەوینە تێکۆشان.

ئێمە وەکو کەجەدەکە-ئەوروپا هەنگاوی "کات کاتی کۆتاییهاتنی گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری و مسۆگەرکردنی ئازادیە" بەرز دەنرخێنین و بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو کوردستانیان لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەت لە وڵاتانی ئەروپا دەکەین کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لەو خۆڕاگریەدا بکەن.

بەم بۆنەیەوە ئێمە بانگەوازی ئەوە دەکەین کە بەشداری لەو رێپێوانان و چالاکیانەدا بکەن کە لە ١٢ی ئەیلولدا لە ژێر ناونیشانی "کاتی هاتووە" لە ئەوروپا و ئوستورالیا و کانادا بەڕێوە دەچن.  

ز.ش