کاتۆ: ئەم ڕۆحە لەگەڵ ڕێبەرتیە

یەکێک لە گەریلاکانی هەپەگە تێکۆشەر کاتۆ باسی جەنگی حەفتانینی کرد و وتی،"ئەم ڕۆحە لەگەڵ ڕێبەرتیە. بە حەسرەتی ڕێبەرتی ئەم ڕۆحە زیندووە. تا ئەم ڕۆحە هەبێت جەنگی حەفتانین سەردەکەوێت. تا ئەم ڕوحە هەبێت پەکەکە سەردەکەوێت."

یەکێک لە گەریلاکانی هەپەگە تێکۆشەر کاتۆ باسی جەنگی حەفتانینی کرد.

دەتوانیت باسی قۆناغی سەرەتایی بەرخۆدانی حەفتانین بکەیت؟

جەنگی حەفتانین ساڵێک لەمەوبەر دەستیپێکرد. بەڵام بەم ئەندازەیە سەخت نەبوو. ١٦ی حوزەیران هەموو حەفتانین بۆردومانکرا و ئێمە لە دەوروبەری قەسرۆک بووین. هێرشەکان سەرەتا لە شەهید ئادار و شەهید بێریتان دەستیان پێکرد. هەڤالان لە هەموو جێگایەکن. لەبەرئەوەی ئێمە شارەزای ناوچەکەین دەتوانین ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەین. واتە ئێمە ئاوێتەی یەکتری بووین."

'تا دوایین نارنجوک شەڕی کرد'

لە قەسڕۆک لە یەکەم ڕۆژی بەرخۆداندا دۆخەکە چی بوو؟ چی ڕوویدا؟

قەسرۆک بۆ خانتوور شوێنی بەرگریکردنە. دەتوانین بڵێین گردی پاراستنی خانتوورە. لە ڕووی پێگەکەیەوە و بەرزبوونیەوە گرنگە. بۆئەوەی خانتوور کۆنتڕۆڵ بکرێت، پێویستە یەکەمجار قەسرۆک کۆنتڕۆڵ بکرێت. قەسرۆک بەسەر زۆر شوێن دەڕوانێت. بەسەر شەهید هەمزە، خانتوور و شاخی پارتیزانەوە دەڕوانێت. هەروەها لە باکۆرەوە بەسەر بۆتانەوە دەڕوانێت. دەبێتە سنورێکی سێگۆشە بۆ کوردستان. ڕێک لەبەرانبەر چیای جوودیە. واتە نزیکەی ٥ کیلۆمەتر لەسەر سنوری باکوور و باشوورەوە دوورە. هەموو هەرێمی قەسرۆکیان بۆردومان کرد. ویستیان بچنە ناوچەکە بەڵام هەڤاڵانی ئەوێ زوو دەستوبردیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا. کاتیک زانییان ناتوانن، سەربازانیان لەوێ دانەنا. بە دڵنیایەوە جەردەوان و سەربازانی تورک بە ئاسانی نەهاتوونەتە دەڤەرەکە. هەر کە دەهاتن ئێمە لێیانمان دەدا و کەم دەبوونەوە. بێ ئەوەی تەرمەکانیان بگوازنەوە هەر دەهاتن. ئەوان هیچ گرنگیەک بە مرۆڤایەتی و سەربازەکانیان نادەن. هەڤاڵان بەرخۆدانیەکی گەورەیان کرد و هێڵی بەرخۆدانی جەنگی حەفتانینیان دیاری کرد.

نمونەی هەرە بەرچاوی ئەوەش هەڤاڵان ئامارا ڕۆژ و مەمیان سێرتن. لەگەڵ ئەوەی زۆر لەگەڵ هەڤاڵ ئامارا ڕۆژ نەمامەتەوە، بەڵام هەڵوێست و بەرخۆدانیەکەی کاریگەری زۆری لەسەر ئێمە دروست کرد. هەروەها بەرخۆدانی هەڤاڵ مەمیان، هەبوونی ڕوحێکی بەم ئەندازەیە فیداییبوون، لە دۆخی مرۆڤبوون زیاترە. هەڤاڵ مەمیان بە بۆمبێکەوە و لەگەڵ وتنەوەی دروشم هێرشی کردە سەر دوژمن. تا دوایین بۆمبی دەستی خۆی شەڕی کرد. بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن، خۆی تەقاندەوە. ئەو ڕۆحەی کە پەکەکە لەسەر پێ دەهێڵێتەوە ئەمەیە. ئەم ڕۆحە هەموومان لەسەر پێ دەهێڵێتەوە، ئەم تێکۆشان و دۆزە لەسەر پێ دەهێڵێتەوە.

'ئەم ڕۆحە لەگەڵ ڕێبەرتیدایە'

ئەمە چ ڕوحێکە؟

ئەمە ڕوحی ڕێبەرتیە، حەسرەتمان بۆ ڕێبەرتی ئەم ڕوحە زیندوو دەکاتەوە. ئەوەی ئەم ڕوحە زیندوو دەهێڵێتەوە هاوڕێ سەرەتاییەکانی ڕیبەرتین وەک کەمال پیر، حەقی کارەر، ساکینە جانسز. تا ئەم ڕوحە هەبێت جەنگی حەفتانین سەردەکەوێت. پەکەکە سەردەکەوێت. هێرشەکانی دوژمن ئەمڕۆ دەستیان پێنەکردووە. چەندین ساڵە هێرش دەکەن. ئەوەی لە دەستی هابێت دوژمن بەرانبەر کورد کردوویەتی. لە ڕووی سیاسی و سەربازیشەوە شەڕ هەیە. ئەوەی ئەم ڕۆحە لەسەر پێ دەهێڵێتەوە بەرخۆدانی ١٤ی تەموزە. گەورەترین چالاکی ئەو کاتە بوو. ئەو بەرخۆدانە تا ئێستاش هێزمان پێ دەبەخشێ. لە ئیرادەماندا جێ دەگرێت، لەگەڵمان ئاوێتە بووە. میدیاش بە شەڕی تایبەتم شەری دەروونی هێرش دەکات، بەلام هەوڵەکانیان پووچەڵن.

گرنگ نییە کە ئێمە لە کوێین، کوێ بێت، ئێمە سوێندی تٶلەی فیداییانین. بەم شێوەیە دەمێنینەوە. تا گەریلا هەبێت ئەم بەرخۆدانە لە کوردستان هیچ کاتێک کۆتایی نایەت."

ف.ق