دوای ئەوەی کە شارەوانی دەپەپە-ی جولەمێرگ لەلایەن ئاکەپەوە دەستی بەسەرداگیرا، خزمەتگوزاری جولەمێرگ بەتەواوی کۆتایی پێهاتووە، بەجۆرێک تەنانەت ناوەندی شاری جولەمێرگ لەلایەن شارەوانییەوە پاک ناکرێتەوە.
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرلە ناوەندی جولەمێرگ زۆربەی ڕێگە سەرەکییەکانی ناوەندی جولەمیرگ گیراوە وژمارەیەکی زۆرلە ئۆتۆمبێلەکان پەکیان کەوتووە، مندڵەکانیش بەناچاری دەبێت بڕۆن بۆخوێندنگە. بەهۆی بارینی بەفرەوە زۆربەی ڕێگەکانی جولەمێرگ گیراوە و کارمەندانی شارەوانی جولەمێرگ بەئەمری قەیومی شارەوانی،تەنیا ڕێگەی بنەکەسەربازییەکان پاک دەکەنەوە.
هاوڵاتیانی جولەمێرگ دەلێن،قەیومەکانی ئاکەپە بێجگە لەخەساردان لەجولەمێرگ هیچ کارێکی ترناکەن. هاووڵاتییەک کە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی نەیویست ناوی خۆی ئاشکرابکات، بەئاژانسی هەواڵی فوراتی وت، دوای ئەوەی کە شارەوانی جولەمێرگ لەلایەن ئاکەپەوە دەستی بەسەرداگیراوە بووتە جێگەی پارەخواردن وتاڵانکردن.
ئەوهاووڵاتییە وتی، لەکاتێکدا کە شارەوانی جولەمێرگ لەدەستی دەبەپەدابوو، سەرەڕای فشار و زۆرداری ڕژیم، خزمەتی گەل دەکرا، لەکاتی دەسەڵاتداری شارەوانی دەبەپە هیچکات بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگەکان نەدەگیران وبەردەوام خەباتکارانی شارەوانی لەچالاکیدابوون بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکان. بەڵام بەداخەوە لەئیستادا بەس بە ناوشارەوانی ماوە وقەیومەکەی ئاکەپە وەک دوژمن مامەڵە لەگەل خەڵک دەکات.
ک-ش