ئەمڕۆ ١٦یەمین ڕۆژی مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە دژی داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی باج و گومرک، لەساری بانە دەستیپێکرد و زۆری نەخایاند کە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتت گرتەوە
مانگرتووان دەڵێن، تا ئەوی کاتەی سنوورە کۆڵبەرییەکان بۆ گواستنەوەی بار و بازرگانی بۆ هاوڵاتیان نەکرێتەوە دووکان و بازاڕەکان ناکەنەوە.
بێدەنگبوونی حکومەت لە ئاستی داوکارییەکانی کاسبکاراندا، وایکردووە مانگرتنەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتربێتەوە و پێ بنێتە قۆناغی نوێوە، کاسبکارانی شاری بانە ئەمڕۆ لە سەر شەقامەکان چادریان هەڵدا و گردبوونەوە.