کامپینی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) بەردەوامە

لە شاری کەرکوک کەمپینی (لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە.

پێنج رۆژ لەمەوبەر بە بەشداری زیاتر لە ١٥ رێکخراو و گروپ و ناوەند و تیپی هونەری و رۆشنبیر و مامۆستای ئاینی و چاڵاکوانی مەدەنی لەژێر دروشمی(کەرکوک لەسەر پێیە بۆ رۆژئاوا)کامپینی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا)ڕاگەیاندرا لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان، لە گەرەکی ڕەحیمئاوای شاری کەرکوک لە کۆکردنەوەی هاوکاری بەردەوامە.

دەربارەی بەردەوامی کامپینەکە و دواین زانیاری داتای کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، شڵاو نیزمەدین ئەندامی ئەنجومەنی کامپینەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوتا-ی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو کۆمەلێك لە گەنج و هونەرمەند و کەسایەتی شاری کەرکوک هەڵستاوین بە ڕاگەیاندنی کەمپینێک بۆ هاوکاری رۆژئاوای کوردستان، ئەمرۆش ئەم کامپینە بەردەوامە."

هەروەها شاڵاو نیزامەدین ووتیشی: ''ئەم کامپینە شەش رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت ئەگەری ئەوەش هەیە کە ماوەکەی درێژبکرێتەوە، خەلکی شاری لە هەموو گەرەکەکانی شارەکە بەبێ جیاوازی هاوکارییان پێشکەش کردووە بە خەلکی رۆژئاوای کوردستان."

لە کۆتایدا شاڵاو نیزامەدین ووتی: "وە داوا لە خەلکی شساری کەرکوک دەکەین بەگەرم و گوریەوە بێن بەرەو پیری ئێمە تا بتوانین زۆرترین هاوکاری و پیداویستی کۆبکەینەوە بۆ کوردانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی خوشک و برا و منداڵەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بپارێزێ لەو قەیرانە مرۆیەی کە بەهۆی هێرشی تورکیاوە روویداوە."

ف.ق