کاڵکان: ڕێگە بە سیاسەتی قڕکردن نادەین

دوران کاڵکان ئەندامئ کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە یادی جەمیل ئامەد و دەمهات عەگیدی کردەوە کە لە سلێمانی شەهید کران و وتی، "بە دڵنیاییەوە ڕێگە نادەن عەقلیەت و سیاەتی قڕکرد لە جیهان پەیڕەو بکرێت."

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە یادی دوو میلیتانی پێشەنگی پەکەکە جەمیل ئامەد و دەمهات عەگیدی کردەوە کە لە هەمانکاتدا ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بوون و ١٥ی تشرینی یەکەم لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە لە سلێمانی شەهید کران.

کاڵکان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، سەرەتا گەنجانی کورد و هەموو گەلی کورد خاوەنداری لە میلیتانە فیداییەکانیان دەکەن. یادیان دەکەنەوە و پێویستە ببن بە هۆکاری سەرکەوتنی ئامانجەکانیان و وتی، "گەلی کورد زیاتر وابەستەی تێکۆشان دەبێت. زیاتر گرنگی بە ڕامانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەدەن. گەنجان زیاتر ڕوو لە ڕیزەکانی گەریلا دەکەن و گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی جیهان بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا دەکەن. لەم چوارچێوەیەدا زیاتر بوێر و فیداکار دەبن. بە سەدان، بە هەزاران جەمیل و دەمهات بەرهەم دەهێنن و بەشداری تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکەن. بەم شێوەیە جگە لە ژیانی ئازاد بەرەو هیچ شتێکی تر هەنگاو نانێن. دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە سەر هێڵێ ئازادی ژن، چ شتێک لە سەر ڕیگەی بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک هەبێت، لەناویدەبەن، بە سەر سەختیەکاندا زاڵ دەبن و بە مسۆگەری ئەرکەکان پێک دەهێنن و سەردەکەون."

وادەزانن کۆتاییمان پێدەهێنن

کاڵکان وتی، "ئەو دوژمنەی جەمیل و دەمهاتی شەهید کرد، وادەزانن بە کۆمەڵکوژیە دڕندەکانیان پەکەکە لەناو دەبەن، بە ساڵانە بە دەیان هەزار منداڵی کوردی هێژایان شەهید کرد. هێرشی دڕندانە دەکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان. لە باکووری کوردستانیش تیرورێکی قڕکەر لە ئاستێکی باڵادا لەدژی گەلەکەمان بەڕێوەدەبرێت. وەک لە کەسایەتی سەرچووک مزراکلیدا بینرا نوێنەرانی گەل دەستگیر دەکەن و زیندانیان دەکەن. لە شارەکانی باکووری کوردستان، لە شاخەکان و شارەکان میلیتانە فیداییەکانی کورد، هاوڕێ هێژاکانمان بە هێرشی دڕندانە شەهید دەکەن. بەم شێوەیە وادەزانن کۆتایی بە تەڤگەری ئازادیمان دەهێنن، گەلەکەمان تێکدەشکێنن و تەواومان دەکەن. لە ئەنجامی بەرخۆدانی ٤٠ ساڵی ڕابردووماندا دەرکەوت، ئەوان هەڵەن و ئاشکرابووە و بەم شێوەیەش دەبێت. دوژمنێک کە لە دڵەوە هەوڵی لەناوبردنمان دەدات، بە هێرشەکانی خۆی لەناو دەبات. لە مێژوویەکی نزیکدا و هەموو مرۆڤایەتی بە مسۆگەری ئەوە دەبینن.

جەمیل ئامەد خەباتێکی گەورەی بەرێوەبرد

کاڵکان ڕایگەیاند، جەمیل ئامەد کە بەرپرسی کۆمیتەی تەندروستی بوو نزیکەی ٣٠ ساڵە لە ناو تەڤگەری ئازادی تێکۆشان دەکات و لە چوار پارچەی کوردستان ژمارەیەک ئەرکی لە ئەستوو گرت، لە گەریلایەتیەوە تا خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی، خەباتێکی زۆری کرد. تا توانی ئەرکەکانی سەر شانی جێبەجێکرد و هەوڵیدا بە سەرکەوتوویی ئەرکەکانی جێبەجێبکات. لەمدواییەدا لە چوار پارچەی کوردستان بەرپرسی کۆمیتەی ناوەندی تەندروستی گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان بوو. لەو تێکۆشانەدا خەباتێکی زۆری بەڕێوەبرد، بۆ ئەوەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێبگات و جێبەجێی بکات، بە بوێری و فیداکاریەکی گەورە ٢٤ کاتژمێر لە سەر هێڵی پارتی و گەریلا هەوڵێکی زۆری دەدا. زۆر جار بریندار بوو. هەڤاڵێکی کەمئەنداممان بوو. قاچێکی لەدەستدا. لە لەشی زۆر جار بریندار بوو. هیچ جورە هێرشێک هەڤاڵ جەمیلی لە خەباتی ئازادی گەلی کورد، برایەتی گەلان، ژیانی ئازاد و دیموکرات و مڕۆڤایەتی، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دوور نەخستەوە. لە ناو تێکۆشانێکی بەم شێوەیەدا خاوەنی خەباتێکی گەشاوەی گەورە بوو. بۆ بە میلیتانێکی ئاپۆیی، خەباتێکی زۆر کرد، لە تێکۆشانی ئازادیماندا لە هەموو جێگەیەک کاری کرد و بوو بە خەباتکارێکی هێژای گەلی کورد و تا ئەم ئاستە هات.

دەمهات نەدەوەستا و ماندوو نەدەبوو

کاڵکان باسی شەهید دەمهات عەگیدیشی کرد کە لە تەمەنی گەنجیدا ئەرکی گەورەی جێبەجێکرد، خەباتی ئایدۆلۆژی و سیاسی بەڕێوەبرد و وتی، "بە شێوەی میلیتانی شۆڕشگێر کە لە ناو تێکۆشانی دوور و درێژدا بوو، لە پراتیکدا زۆر بەهێز بوو، ڕانەدەوەستا، ماندوو نەدەبوو، پشووی نەدەدا، لە سەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئازادی گەلەکەمان، بۆ برایەتی هەرێمەکە و یەکێتی دیموکراتیک هەموو جورە تێکۆشانێکی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد و لە تێکۆشانی ئازادیماندا گرنگترین بەشەکانی پڕ دەکردەوە.

بە تایبەتی لە خەباتی سیاسیدا کە بۆ گەلی کورد نوێ بوو، لە خەباتی دیپلۆماسیدا هەنگاوی گرنگی بەرەوپێشەوەنا. بە دینامیزم، زیرەکیەکەی و تێگەیشتنەکەی، وەک خەباتی دیپلۆماتیک خزمەتێکی گەورەی کرد.

لە تێکۆشانەکەماندا، جێ دەستی لە خەباتەکەدا دیارە. خۆی پەروەردە کرد، ئامادە کرد، بوو بە نرخێکی هێژای گەلەکەمان، بوو بە میلیتانی هێلێ ئاپۆیی کە هیچ کات تێکناچێت.

دۆخەکە بەم شێوەیە قبوڵناکرێت

کاڵکان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، "ئەم دۆخە بەم شێوەیە قبوڵناکرێت. کاتێک هاوڕێمان (هەڵمەت) لە قەندیل بە پلانێک شەهید کرا، ئێمە ئاماژەمان بە دۆخی باشووری کوردستان دا.

ڕامانگەیاندبوو پێویستە ڕێگە لە کۆمەڵکوژیەکانی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست بگیرێت. ئەو کاتە هەندێک هێز خۆیان نیگەران کردبوو. وتبوویان، چ کارێکمان لە قەندیل هەیە. ئێستاش من دەڵێم، خۆ ناڵێن چ کارێکمان لە سلێمانی هەیە. لە دۆخێکدا کە لە شار و گوند و چیا و دەشتەکانی باشووری کوردستاندا میلیتانە هێژاکانمان بە دڕندەیی شەهید دەکرێن، ناتوانن بڵێن ئاگامان لێی نییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

دیارە دوژمنی قڕکەر لەوێ زۆر خۆی بەڕێکخستن کردووە، خۆی پەروەردە و ئامادە کردووە. پێویستە ئەوە ئاشكرا بکرێت و دەرفەتەکە لە دەست نەدات. لە دۆخێکدا کە لە ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژی هەیە، لە باکووریش ژن، منداڵ، گەنج و گەلەکەمان کۆمەڵکوژ دەکرێت، هەمان دوژمن لە باشووری کوردستان لە پارچەیەک کە بە خوێنی دەیان هەزار، سەدان هەزار و بە ملیۆنان شەهید ڕزگارکراوە، کۆمەڵکوژی دەکات.

پێویستە بە مسۆگەری ڕێگە نەدرێتە دوژمنان. ئێمە بڕوامان وایە، سیاسەتی باشووری کوردستان و گەلەکەمان، ڕێگە بە هێرشە فاشێست و قڕکەرەکان نادات و پێیان دەڵێت بووەستە. ڕێگە لە سیخۆر، خیانەتکار و نۆکەران دەگریت، ڕێگەی ژیانکردن و ڕێکخستنیان لێدەگرێت، ڕێگە بە شەهیدکردنی وڵاتپارێزە کوردەکان و شۆڕشگێرەکان نادات. بڕوامان بەم شێوەیەیە و بانگەوازیشمان بەم شێوەیەیە. ئەگەر سەرنج بدەین، هەم جێگە و هەم کاتی کۆمەڵکوژیەکە گرنگ و واتادارە.

هێزی دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەر کە لە گرێ سپی و سەرێکانی بێ ئەوەی جیاوازی لە نێوان ژن، منداڵ و پیردا بکات کیمیاباران دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، لە باکووری کوردستانیش نوێنەرانی گەل لە ئەرکەکانیان دوور دەخاتەوە و دەستگیرکریان دەکات، لە هەمانکاتدا لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی هەردوو هاوڕێمان جەمیل و دەمهات بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید دەکات. پێویستە هەموو سیاسەتی کورد و گەل باش تێبگات. لە ئێستادا لە ڕۆژئاوا کە کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدرێت و لە سەر ئاستی نەتەوەیی هەستیاری و یەکێتی دروست بووە، بۆچی لە جێگەیەکی وەک سلێمانی کۆمەڵکوژی دەتوانن بکەن؟ لەدژی ئەوە ئێمە چۆن دەتوانین تێبکۆشین و خۆمان بەڕێکخستن بکەین؟ پێویستە ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین.

پێویستە زیاتر خاوەنداریان لێبکەین

کاڵکان ئاماژەی بەوەدا، جەمیل ئامەد کە لە ڕۆژئاواش ماوەیەکی درێژ خەباتی کرد و کەمئەندام بوو و قاچێکی لەدەستدا، هیچ جێگەیەک نەما کە خەباتی تێدا نەکات و یەکێک لەو کەسانەیە کە دەستی لە گەشبوونی خەباتی ڕۆژئاوای کوردستاندا هەیە و وتی، "بۆ هەموومان خەباتێکی هێژای بەڕێوەبرد. چوار پارچەی کوردستان و گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات، یادی هاوڕێکانمان کە شەهید کراون و هەموو شەهیدانی ڕۆژئاوا دەکەنەوە."

ماڵ و وڵاتەکەیان بەجێناهێڵن

بەرخۆدان لەدژی هێرشی فاشیست و قڕکەر بە بوێری و فیداکاریەکی گەورە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت، مردن لەبەرچاو دەگرن، بەڵام وڵات، گوند، ماڵ و شەقام و شاخ و دار و بەرد، کوردستان و وڵاتەکەیان جێناهێڵن. هیچ کاتێک واز لە ژیانی ئازاد ناهێنن. چی دەڵێن با بیڵێن. چەند هێرش دەکەن با بیکەن. چەند کۆمەڵکوژی دەکەن با بیکەن، بۆ ژیان جگە لە خاوەندارێتی لە خۆمان، لە وڵاتمان و فیداکاری هیچ شتێکی تر نییە. گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا، باشوور، باکوور و ڕۆژهەڵات بەم شێوەیە دەژی. لەدژی هەرجورە هێرشێک تا کۆتایی بەرخۆدان دەکات و بە دڵنیایەوە بەرەو پێشەوە دەچێت، دواناکەوێت، خاکەکەی جێناهێڵێت، خاکەکەی کە باو و باپیریان خوێنێکی زۆریان بۆ ڕشتووە، بۆ دوژمن بەجێناهێڵێت.

هەموو شوێنێک ڕۆژئاوا، هەموو کاتێک بەرخۆدان

لە باشوور بایکۆت هەیە، بانگەوازیم بۆ هەموو کەسێکە بۆ ئەوەی بایکۆتەکە زیاتر کاریگەر بێت و سەربکەوێت هەوڵ بدەن. بانگەوازیم ئەوە لە شوێنی خۆتان بمێنن و بایکۆت و چالاکی جور بە جور بەڕێوە بەرن. بەرخۆدان بکەن. ئێمە دەڵێین هەموو جێگەیەک ڕۆژئاوایە و هەموو دەمێک بەرخۆدانە. بەرخۆدان هۆکاری بوونمانە. بە بەرخۆدان دەژین. هاوڕێکانمان جەمیل و دەمهات و شەهیدانی ڕۆژئاوا فێری ئەمەیان کردین. ئێمە هەموو کاتێک خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین، تۆڵەیان دەکەینەوە. ئێمە بە دڵنیایەوە ڕیگە بە عەقلیەت و سیاسەتی قڕکەر لە جیهاندا نادەین، بە تێکۆشان یادی هاوڕێکانمان دەکەینەوە. ئامانجەکانیان سەردەخەین. عەقلیەتی و سیاسەتی فاشیست لەناودەچێت، کوردستان ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکرات دەبێت.

ف.ق