کرێکارانی شارەوانی مەریوان لەمانگرتن بەردەوامن

لە ڕۆژی ١ی ئەیاردا کرێکارانی شارەوانی مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر نەدانی موچەی چەند مانگی پێشووی خۆیان لە مانگرتن بەردەوامن.

مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی مەریوان وای کردووە کە بڕیکی زۆر لە زبڵ لە ناو شەقام و کۆڵانەکانی شار کۆببێتەوە، 

یەکێک لە هاووڵاتیانی شاری مەریوان لە گرتێکی ویدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە  کیسەی زبڵی ماڵەی خۆیان هەڵدەگرێت و دەیباتە بەردەم بینای شارەوانی مەریوان .

کرێکارانی شارەوانی مەریوان ڕایانگەیاندووە کە لە ڕەشەمەی ئەمساڵەوە موچەمان پێ نەدراوە و ژیانی خۆمان و بنەماڵەکانمان لە مەترسیدایە.