له ڕۆژی ۸ی ئه‌یلولدا کوردستانیان له شاری ستۆکهۆڵم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوید گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ساز کرد به ڕه‌چاوکردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان و تێیدا یاداشتنامه‌یه‌کیان له‌سه‌ر پێشێلکاریە یاسایی و مرۆیەکانی ده‌زگا ئه‌منی و دادوه‌ریه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی زۆنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر و بادینان، دایه په‌رله‌مانی سوید.
په‌رله‌مانتاری بوێری سوید ئامینه کاکه باوه به‌ڵێنی به خۆپیشانده‌راندا، که له ڕێگه‌ی نوسراوی فه‌رمیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی سوید ئاگادار بکاته‌وه که داوای ڕونکردنه‌وه له ئیداره‌ی هه‌ولێر بکه‌ن.
ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنه‌کانی باشوری کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ئەوروپا و وڵاتپارێزان له تاراوگه به‌ڵێنیانداوه که ڕیزه‌کانیان پێکه‌وه به‌رفراوان بکه‌ن بۆ فشارخستنه سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی، بۆ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن لە به‌رامبه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و حوکمه پۆلیسی و گه‌نده‌ڵیه‌ی که گه‌لانی باشوری کوردستان ماوه‌ی ۲۹ ساڵه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ز.ش