کوردانی یەریڤان بۆ پشتگیری لە ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا

کوردانی یەریڤانی پایتەخی ئەرمینیا زنجیرە چالاکییەکیان ساز کرد و داوایان کرد ریگا بدرێت چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

کوردانی دانیشتووی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا لە گۆڕەپانی کۆمار گردبوونەوە و رێپێوانێکیان ساز کرد و تا بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رێیان کرد.

لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رێپێوانەکە گواسترایەوە بۆ گردبوونەوەی جەماوەری. لەو چالاکییەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان.

هاوسەرۆکی یەکێتی کورد لە ئەرمینیا و ئەندام پەرلەمانی کورد رانیاس هاسانۆڤ لەو چالاکییەدا قسەیان کرد و وتیان:"ئۆجالان ٢١ ساڵە لە گرتووخانەی ئیمرالی زیندانییە. بە هۆی رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمرالی گومانمان لەسەر باری تەندروستی رێبەرایەتیمان هەیە. دەبێت دەوڵەتی تورک یاری بە گەلی کورد و رێبەرایەتییەکەی نەکات. تا ئەو رۆژەی ئاگاداری بارودۆخی رێبەرایەتیمان نەبین، لە شەقامەکان دەمێنینەوە."

ژێنکا قادر ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیتەی کوردستانیش وتی:"رێبەر ئاپۆ چەندێک رێبەری گەلی کوردە، هێندەش رێبەری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەو بڕوایەدان کە دۆستە ئەرمەنییەکانیشمان بۆ رێبەر ئاپۆ دەڕژێنە ناو شەقامەمان."

ز.ش