کوردستانیان لە پاریس لە دژی پلانگێرییەکە لەسەر پێن

بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات لە دژی ئوجالان، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگی ژنانی کورد رێپێوانێکی بەرفراوان دەستی پێکردبوو، رێپێوانەکە لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە.

لە پاریسی پایتەخی فەرەنسا رێپێوانە بەرفراوانەکەی دژی پلانگێری نێودەوڵەتی، لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ناشیۆن بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئوجالان، پێگە بۆ کوردستان' دەستیپێکرد.

هەروەها لە رێپێوانەکەدا بانگەوازی ئاڕاستەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا کە لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر ئوجالان بێدەنگ نەمێنن، هاوکات لە بارەی گۆشەگیری و پلانگێری نێودەوڵەتیی لە دژی ئوجالان، بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە.

بڕیار وایە رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی Rebuplique بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێبێت.

ز.ش