"کوشتنی بەغدادی بەردەوامیی سەندنەوەی تۆڵەی ژنانی ئێزیدی یە"
بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی لە بارەی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعشەوە بەیاننامەیکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کوشتنی بەغدادی بەردەوامی سەندنەوەی تۆڵەی ژنانی ئێزیدی یە.
بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی لە بارەی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعشەوە بەیاننامەیکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کوشتنی بەغدادی بەردەوامی سەندنەوەی تۆڵەی ژنانی ئێزیدی یە.
بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی-TAJÊ لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە تێکۆشانی ژنانی ئێزیدی و ژنانی شۆڕشکێر داعش لەناو چوو. جەختیش کرایەوە کە بە یەکێتی ژنانی جیهانیش داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتایی پێدێت.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
" وەکو گەل و ژنانی ئێزدی ئێمە تا ئێستا رووبەڕووی چەندین کۆمەڵکوژی بووینەتەوە. دوایین کۆمەڵکوژی لە لایەن چەتەکانی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئەنجام درا. ئەم جینۆسایدە بە بڕیاری سەرۆکی چەتەکان بەغدادی ئەنجام درا و لە ئەنجام دا هەزاران کەس کۆمەڵکوژ کران و هەزاران کەسی تریش دەربەدەر بوون. لە هەمان کاتدا هەزاران ژنی ئێزیدی بە دیل گیران و ڕفێندران و لە بازاڕەکانیاندا فرۆشران. لەم چوارچێوەیەدا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی چەتەکانی داعش بۆ بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی مژدەیەکی گەورە بوو. بەڵام سەرەڕای ئەمە هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی لە دەستی داعش دان و چارەنووسیان نادیارە.
ئێمە لەم چەند ساڵەی دواییدا بە خۆ ڕیکخستنەوە لە رووی سیاسی و سەربازیەوە تێکۆشانێکی بێوێنەمان لە دژی چەتەکان بەڕێوە برد. لە شاری ڕەقا تۆڵەی هەموو ژنانی جیهانمان کردەوە. کوشتنی بەغدادیش بەردەوامی تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزیدی بوو. ئێمە بە دڵ و بە گیان سۆپاسی خۆمان ئاڕاستەی قەسەدە دەکەین کە لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا بێ وەستان لە دژی چەتەکان تێکۆشانیان کرد.
پێویستە ئەمە باش ببینرێت کە بە کوشتنی بەغدادی لەسەر سنووری دەوڵەتی تورک کۆتایی بە کۆمەڵکوژی نەهاتووە. لە کەسایەتی ئەردۆغان و داگیکەریی دەوڵەتی تورک لە سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆمەڵکوژی بەردەوامە. بە هەمان شێوە لە ڕووی دەوڵەتانی خاوەن سیستمی کاپیتالیستیشەوە، کۆمەڵکوژی سپی لە دژی گەلی ئێزیدی ئەنجام دەدرێت. ئەم هێرشە دڕندانانە جەستەیی و فیکرییانە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەل فکری داعش دا. بۆێە مەترسیەکانی سەر شەنگال کۆتاییان پێ نەهاتووە.
لەم چوارچێوەیەدا دووبارەی سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە دەکەین و لە هەمان کاتدا بانگ لە هەموو ژنان دەکەین وەکو چۆن بە بەرخۆدانی ژنانی ئێزیدی و هەموو ژنە تێکۆشەرەکان داعش تێک چوو، بە یەکێتی ژنانی جیهان ئەم داگیرکەریەش تێک دەچێت."
ز.ش