کوژرانی سەربازێکی تورک لە چەلێ

لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە چەلێ-ی سەر بە جولەمێرگ، سەربازێکی تورک کوژرا

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکییەکی بە قەناسی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی ٥ی مانگدا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیدا سەربازێکی تورک کوژراوە.

هەپەگە رایگەیاند: ڕۆژی ٥ی مانگ کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک لە شارۆچکەی چەلێ-ی سەر بە جولەمێرگ، گەریلاکانمان بە قەناس لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.