کوژرانی سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لە کرماشان

سەربازێکی کورد خەڵکی گوندی دربکە-ی سەربە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکان (پادگان)ی ئەرتەش لەقەسری شیرین-ی کرماشان گیانی خۆی لە دەست داوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگیراوە، ئەو سەربازە کوردە ناوی عەلی مەحموودییە.

تاوەکو ئیستا بەرپرسە سەربازییەکانی بنکەی سەربازیی کرماشان کوژرانی ئەو سەربازە کوردەیان ڕانەگەیاندووە و تەرمی ناوبراو بە بێدەنگی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەربارەی قوربانیانی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ۱۲ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە و ۵۲ هاووڵاتی دیکە بریندار بوون.

ک.ش

ر.م