کوژرانی ١١ سەربازی تورک لە گردی کۆردینەی چەلێ

لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگەدا لە چەلێی سەر بە جولەمێرگی باکوری کوردستان، ١١ سەربازی تورک کوژران.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی ١١ سەربازی تورکی لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا ئاشکراکرد.

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٢ی مانگ کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لەسەر گردی کۆردینەی سەر بە چەلێی جولەمێرگ، چالاکییەک لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.

لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی، دیسانەوە لەسەر گردی کۆردینە چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا لە لایەن گەریلاکانمانەوە، لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی تورک کوژران و پێنج پێگەشیان بەتەواوی تێکشکێندرا.