کوژرانی٢٩ سەربازی تورک لە ١٥ ڕۆژی یەکەمی ئەمساڵدا

لە دەدستپێکی ساڵی ٢٠١٨-ەوە تا ئێستا، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بەرامبەر سوپای تورک، ٢٩ سەربازی تورک کوژراون.

سوپای تورک کە  لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧وە دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان لە سنوورەکانی باشوری کوردستان، بەڵام هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلاکاندا تێکشکا.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوانەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ١٠ چالاکیی گەریلاکاندا ٢٩ سەربازی تورک کوژراون.

تێکشکانی سوپای تورک لە باکوری کوردستان لە کاتێکدایە، کە ئەردۆغان لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بەتایبەتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشە لە گەلی کورد دەکات کە عەفرین داگیردەکات.

چاودێڕان دەڵێن، کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەر شکستە بەردەوامەکانی سوپاکەیەتی لە بەرامبەر هێزی گەریلادا لە باکوری کوردستان.