گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانی کەرکووک جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌نه‌وه
گەنجانی شاری کەرکووک دەڵێن، پێویستە هاووڵاتیانی کەرکووک ڕووبەروی دەستێوەردانی دەرەکی ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی پێکەوەژیان له شاره‌كه تێكنه‌چێت.
گەنجانی شاری کەرکووک دەڵێن، پێویستە هاووڵاتیانی کەرکووک ڕووبەروی دەستێوەردانی دەرەکی ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی پێکەوەژیان له شاره‌كه تێكنه‌چێت.
سارە عەبدوڵا کچێکی به نه‌ته‌وه عەرەب لە شاری کەرکووک به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت: «لە کەرکووک چه‌ندین نەتەوە و پێکهاتەی وه‌ك کورد، عەرەب، تورکمان و نەتەوەی دیکە هه‌یه. لە کەرکووک لە هەر کەسێك بپرسی، هاوڕێیه‌كی هەیە لە نەتەوەیەکی جیاواز. پێکەوه‌ده‌ژین و له‌سه‌ر خوانێك خواردن دەخۆن بەبێ جیاوازی نەتەوەیی.» ساره گوتیشی، «سەرەڕای ئەو کێشە سیاسییانەی له کەرکووک هه‌یه، نەتەوە جیاوازەکان زۆر هاوکاریی یەکتر دەکەن. هەرچەندە ڕاگەیاندنی لایه‌نه‌كان هەوڵ دەدەن نێوانی نەتەوەکان تێکبدەن، بەڵام نەتەوەکانی کەرکووک بەردەوامن لە هاوکاری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە. پێویستە دەستبگرین به‌و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتییه‌ی لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکووک هه‌یه و ڕێگە نەدەین حیزب و لایه‌نه‌كان تێکی بدەن.»
جولیا عادل كچێکی دیكه‌ی شاره‌كه‌یه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی، «لە کەرکووک چەندین نەتەوە و زمانی جیاواز هەیە. ژیان له شاره‌كه زۆر جوانە و هیچ کێشەیەک نییه لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک. بەڵام بەداخەوە سیاسییەکان هەوڵدەدەن ئەم پێکەوەژیانەی شاری کەرکووک تێکبدەن و جیاوازی دروست دەکەن لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە.» جولیا گوتیشی، خه‌ڵكی شاری کەرکووک حەزی له ئاشتی و جوانیی پێکەوە ژیانە.
سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت، محەمەد عەبدولخالق كه گه‌نجێكی كوردی شاری کەرکووكه گوتی، «لە کەرکوک دۆخی پێکەوە ژیانی نەتەوەکان زۆر ئاساییە. بۆ نموونە لە بازاڕەکانی کەرکووک دەبینین کورد و عەرەب و تورکمان بەیەکەوە کاردەکەن. بەڵام ئەگەر ته‌ماشای ڕووه سیاسییەکەی شارەکە بکەین دەبینین هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی دۆخی پێکەوەژیان لە کەرکووک لە لایەن دەوڵەتانی دەرەوە تا هاووڵاتیانی شارەکە نەتوانن بە ئاسودەیی بژین.»
محەمەد گوتیشی، «دۆخی سیاسی باش نییە لە کەرکووک، كاریگه‌ری کردووتە سەر پێکەوەژیان. پێویستە هاووڵاتیانی کەرکوک ڕووبەروی دەستێوەردانی دەرەکی ببنەوە بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی پێکەوەژیان تێكنه‌چێت. لە شاری کەرکوک پێکەوەژیان هەر بە زیندووی بمێنێتەوە.»
s.m