کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد - ئه‌وروپا، کۆمیسیۆنه‌کانی باشور به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کوردانی وڵاتپارێز، ڕۆشبیران و ئازادیخوازان گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی و خاوه‌نداریکردن لە چالاکان و ئازادیخوازانی کورد، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاتی سوید ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی سه‌رکۆنه‌کردنی کردەوە و ئەو شه‌پۆله ڕه‌شبگیریەی له دژی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ده‌نگه بوێره‌کان به‌ڕێوه‌ی دەبرێت لە شاری هەولێری باشوری کوردستان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیارە ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی ۸ی ئه‌یلول له‌به‌رده‌می په‌رله‌مانی سوید گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌درێت. بۆیه داوا له هه‌موو کوردانی وڵاتپارێز و دۆستانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌کرێت، به‌شداربن له گه‌یاندنی ده‌نگه ئازاده‌کانی باشوری کوردستان و زیندانیه سیاسیه‌کانی ئیداره‌ی هه‌ولێر به جیهان، که به‌و په‌ڕی شێوازی نامرۆڤانه و دوور له هه‌موو قیه‌مه یاسایی و ئه‌خلاقیه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی ئیدارەی هەولێرەوە ده‌ستگیر ده‌کرێن و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن.
ز.ش