کۆمەڵ سەرمەد: جینۆسایدی كولتووری لە شاری کەرکووك ده‌كرێت
هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌ركووك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌وڵه‌تی تورك جینۆسایدی كولتووری له شاری كه‌ركووك ده‌كات.
هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌ركووك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌وڵه‌تی تورك جینۆسایدی كولتووری له شاری كه‌ركووك ده‌كات.
دەربارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی شاری کەرکووک و ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا لە شاری کەرکووک، هه‌روه‌ها چالاك نەکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگه‌ی کەرکووک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان لە کەرکووک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
کۆمەڵ سەرمەد ڕایگه‌یاند، «ئێمە وەکو ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان لە کەرکووک پێمان وایە شاره‌كه لە قەیرانێکی گەورەدایە. بۆ نموونە ئەنجومەنی پارێزگه‌ی کەرکووک کۆنابێتەوە و پارێزگارێك به‌وه‌كاله‌ت شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.»
سه‌رمه‌د گوتی: «لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه حوکمی سەربازی بەسەر کەرکووکدا سەپێنراوه. ئه‌م حوکمە سەربازییە وایکردووە کە کێشەیەکی زۆر دروست بێت. لە ڕووی ئەمنی، کۆمەڵایەتی، ئیداری و سەربازییەوە کێشەیەکی زۆر له شاری كه‌ركووك كه‌ڵه‌كه بووە. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی کێشە له نێوان حیزبه کوردیەکان و تورکمانه‌كان و لایه‌نه عێراقییەکان.»
دەربارەی ده‌ستێوه‌ردانی دەرەکی هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند : «له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی کێشەی قووڵ و گەورەی مێژوویی لەسەر کەرکووک هەیە. ده‌ستێوه‌ردانه‌كان ئێستا بەهۆی ئەو بۆشاییه‌یه کە لە ئه‌نجامی ململانێی حیزبه کوردیەکان و ململانێی نێوان حکوومەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان له كه‌ركووك هاتووه‌ته ئاراوه. هۆكارێكی دیكه‌ش ئەو بۆشاییە ئیدارییەی کەرکووکه. حیزبه کوردیەکانی کەرکووک هەر یه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری نوێ له پشكی ئه‌و بێت.»
كۆمه‌ڵ سه‌رمه‌د گوتیشی، حزبە کوردیەکان چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە لە کەرکووک و دەرەوەی کەرکووک به‌مه‌به‌ستی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووه.
دەربارەی هەوڵی ته‌ڤگه‌ری ئازادی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکووک کۆمەڵ سەمەد گوتی: «لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئێمە وەکو ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان لە کەرکووک هەوڵماندا یه‌كڕی دروست بكه‌ین له‌نێوان حیزبه کوردیەکان. سەردانی لایه‌نه‌كانمان کرد بۆ پێکهێنانی بەرەیەک کە بتوانین کێشەکانی کەرکووک چارەسەر بکەین. بەڵام لایەنە سیاسییەکانی دیکە بە ده‌نگ ئەو داوایەی ئێمەوە نەهاتن. له چەند رۆژی ڕابردووش‌دا به‌فه‌رمی داوامان کرد کە حیزبه کوردیەکان و لایه‌نه عێراقییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییەکان کۆنفڕانسێكی ئاشتی و نەتەوەییی دیموکراتی لە كه‌ركووك ساز بکەن. بۆ ئەوەی لەم كۆنفڕانسه‌دا بتوانین کێشەکانی کەرکووک چارەسەر بکەین.»
کۆمەڵ سەرمەد باسی له‌وه كرد، بەئاشکرا هەست بە ده‌ستێوه‌ردانه‌كان ده‌كه‌ن لە کەرکووک. گوتی: ده‌ستێوه‌ردان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌یه و هەوڵ ده‌درێت دیمۆگرافیای کەرکووک به‌تەواوی بگۆڕدرێت. بۆ نموونە دەرکردنی کوردی گوندەکانی دەوروبەری کەرکووک و هێنانی خێزانه عەرەبه‌كان و جێگیركردنیان.»
ناوبراو گوتیشی، جینۆسایدێکی كولتووری لە شاری کەرکووک هەیە. دەوڵەتی تورکیا بەئاشکرا ده‌ستێوه‌ردان دەکات. سوتاندنی قەیسەری کەرکووک و هەوڵی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریە سووتاوەکە. هه‌روه‌ها نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکووک و نۆژەنکردنەوەی مناره‌ی داقووق ده‌رخه‌ری ئه‌و هه‌وڵانه‌ن.
s.m