کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان داوای هاوکاری بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی خارپێت کرد

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان، لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی هاوکاری بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی دوێنێی خارپێتدا، بانگەوازییەکی بڵاو کردەوەو داوای کۆکردنەوەی هاوکاری کرد.

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان لە بانگەوازییەکدا رایگەیاند، پێویستە گەلی کورد هاوکاری بۆ هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە کۆ بکاتەوە کە بومەلەرزەکە گرتوونیەتیەوە.

لە بانگەوازییەکەی کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستاندا هاتوو:

"ئێمە بۆ هاوڵاتییانی باکوری کوردستان کە بومەلەرزە ناوچەکانیانی گرتەوە، هیوای سەلامەتی و ئارامگرتن دەخوازین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندار و بەرکەوتووان دەخوازین.

ئێمە بانگ لە گەلەکەمان و هەموو بڕواداران دەکەین، لە بارودۆخێکی وەهادا پێویستە هاوکاری یەک بین و لە بەرامبەر کارەساتێکی سروشتی بەم شێوەیە، رۆژ رۆژی هاوکاری و یەکگرتنە."

ز.ش