کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بۆ بوومەلەرزەکەی خارپێت هاوکاری کۆدەکاتەوە

کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک -CÎK) بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شەوی ٢٤ی کانونی دووەمی خارپێت دەستی بە کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی کرد.

کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک -CÎK) لەو بارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەدا: "خوشک و برا ئیماندارەکانمان، بەگوێرەی باوەڕمان پێیوستە هاوکاری کەسانی لێقەوماو بکەین. بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە وڵاتەکەمان روویدا و بەو هۆیەوە لە خارپێت و مەلاتێ چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین خانووش ڕووخان. هەزاران کەس پێویستی بە هاوکاریی هەیە.

ماڵەکانیان رووخاوە، کەلوپەلەکانیان لەژێر داروپەردووی ماڵەکانیان ماوەتەوە، خەڵکێکی زۆر بریندار بوون و شەهید بوون. بۆیە پێویستە ئێمە هاوکاری خوشک و براکانمان بکەین. لەو بارەیەوەش خودا فەرمانی پێکردووین. بەناوی کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک -CÎK) لەسەرمانە ئەو ئەرەکەی سەرشانمان جێبەجێ بکەین. هەم دۆست و هەڤاڵانمان، هەم کۆمەڵگەکەمان بەدڵ و گیان بەشداری ئەو کەمپینەی هاوکاریکردن ببن و دەستی هاوکارییان بۆ کەسانی لێقەوماو درێژ بکەن.

ئەو هاوکارییەی کۆ دەکرێتەوە، بە سەرپەرشتی بەشی دارایی ناوەندەکەمان بەسەر لێقەوماوان دابەش دەکرێت.

پێویستە هیچ مزگەوت و ئەرکدارەکانمان سەربەخۆ هاوکاری نەنێرن. هەموو هاوکارییەکان لە رێگەی ناوەندەکەمانەوە دەگەنە لێقەوماوان.

بۆ خوا با هاوکاری کەسوکارەکانمان بکەین!

لەبەر خوا هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بکەن و خاوەنداریان لێ بکەین!

هاوکارییەکە لە مزگەوتەکان و نوێنەراتییەکانمان بەپێدانی پسوولە کۆدەکرێنەوە.

SPARKASSE DORTMUND

IBAN: DE85440501990131023383”

ف.ق