کۆمەڵە: بانگ لەکوردانی ئەورووپا دەکات که لەم رۆژە هەستیارەدا پاڵپشتی رۆژئاوا بن
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئا- باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئا- باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندا دەستنیشانکراوە، " رۆژئاوا و گەلی کورد له بەرامبهرئەزمونێکی زۆردژواردایە و هیچ ڕێگایەکی جگە له بەرخۆدانێکی یەکگرتوانەی جەماوەریی نییە.
لە بەیاننامەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندا هاتووە،"هەمو هەواڵەکان ئەوە ئەسەلمێنن که ئەگەری هێرشی تورکیە بۆ رۆژئاۆا خەریکە دەچێتە بۆاری جێبهجێ کردنەوە.
دەسەڵاتدارانی تورکیە ئەیانەوێت قەیرانەکانی نێوخۆیان وهەلومەرجی نالەباری وڵات بە لەشکرکێشی بۆسەررۆژئاوا داپۆشن و بە کاولکردن و ماڵ وێرانی لەودیوی سنوورەکانی تورکیە ماڵ و دەسەڵاتی خۆیان بە رواڵەت ئاوەدان ڕاگرن.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەی کۆمەڵەدا هاتووە، لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا که له ناوشەڕو قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به تایبەت له دە ساڵی ڕابردوودا سەرلێشێواو و به لۆژیکی "ئەزمون و خەتا" دەجوڵێتەوە و ئێستاش بۆ سات و سەودا زۆر به ئاسان و بێ گوێدان بە کارەساتی مرۆڤی لەوپەڕی بێ بەڵێنی، ڕۆژئاوای داعش بەزێن بۆ ھێرشی تورکیە چوڵ دەکات تا ڕەنگە بەم شێوەیە دیسانەوە تورکیە زۆرتر بەرەوخۆی ڕاکێشێت.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەی کۆمەڵەدا هاتووە،"رۆژئاوا و گەلی کورد له بەرامبهر ئەزمونێکی زۆر دژواردایە و هیچ ڕێگایەکی جگە له بەرخۆدانێکی یەکگرتوانەی جەماوەریی نییە.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە، " ئێمە ئەو ڕەفتار و ھەڵوێستەی ئەمریکا ئیدانە دەکەین و ھێرشی تورکیە بۆ ڕۆژئاوا بە داگیركاری دەبینین و خوازیاری وەستاندنی ئەو ھێرشەو، بەربەرکانێی گشتیی جیھانین دژبەو پیلانە نامرۆڤانەیە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێساندا هاتووە، "گەڵی کوردستان له هەموو بەشەکانی پێویستە ئەرکی ئینسانی، نەتەوەیی و خەباتکارانەی خۆیی به جێبهێنێ و به جیهانی نیشان بدات که رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به بێ گەیشتنی کورد به مافەکانی هەرگیز نە دموکراتیزە دەبێ و نە ڕووی ئارامی به خۆیەوە دەبینێ و بانگەوازی کوردەکانی دانیشتوی تاراوگه دەکەین که لەم رۆژە دژۆارەدا پاڵپشتی رۆژئاوا بن و بە ئاکسیۆن و ناڕەزایەتی دژ بەو پیلانە کارەسەتبارە بوەستن."
ک-ش