کۆنفرانسى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد
کۆنفرانسى ده‌زگاى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان به به‌شدارى ٤٠٠ ئه‌ندام و میوانان له چوار به‌شى کوردستانه‌وه، له کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى له مه‌خمور ده‌ستیپێکرد
کۆنفرانسى ده‌زگاى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان به به‌شدارى ٤٠٠ ئه‌ندام و میوانان له چوار به‌شى کوردستانه‌وه، له کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى له مه‌خمور ده‌ستیپێکرد
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ نۆیه‌مین کۆنفرانسى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان له کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى ده‌ستى به کاره‌کانى کرد و ماوه‌ى دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
میوانان له ڕۆژهه‌ڵات و باشورى کوردستانه‌وه به‌شدار بوون، له ڕۆژئاواى کوردستانیشه‌وه شاندێک وه‌کو میوان ویستیان به‌شدار ببن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتییه‌وه ڕێگریان لێکراوه.
دواى خوله‌کێک وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانى پاکى شه‌هیدان، دیوان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کۆنفرانس هه‌ڵژێردرا و ئێستاش ده‌رگاى گفتوگۆ و شڕۆڤه‌کردن کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له کۆنفرانسه‌که‌دا بڕیاره هه‌ڵسانگاندنه‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى په‌که‌که ده‌رباره‌ى شه‌هیدان بخوێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها په‌یامێکى نوسراوى په‌که‌که ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ش زانراوه که جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که په‌یامێکى ڤیدیۆیى بۆ کۆنفرانسەکه ناردووه.
خه‌ڵکى کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى به سه‌دان شه‌هیدیان داوه له تێکۆشانى ئازادی‌دا، ڕه‌نگه هیچ خێزانێک نه‌بینیته‌وه که ڕۆڵه‌یه‌کیان بۆ ڕزگارکردنى کوردستان شه‌هید نه‌بووبێ، نه‌ک ته‌نها له باکورى کوردستان به‌ڵکو له چوار پارچه‌ى کوردستان شه‌هیدیان هه‌یه.