کۆنفرانسی کۆمیتەکانی یەکێتی بۆ بەستنی کۆنگرە دەستیپێکرد
کۆنفرانسی کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، وەک ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە دەستیپێکرد.
کۆنفرانسی کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، وەک ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە دەستیپێکرد.
ئهمڕۆ ههڵبژاردنه ناوخۆییهكانی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە سنوری مەڵبەندەكانی كەركووك، شارەزوور، كۆیە، شەنگال، دهۆك و گەرمیان وەک ئامادەکاری بۆ بە ستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە دەستیپێکرد.
بهپێی خشتهی ههڵبژاردنهكان بڕیارە سبەینێش کۆنفرانسی کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، سۆران، ھەولێر، بغداد و خانەقین) ئەنجامبدرێت.
ڕۆژی دووشەممەش کۆنفرانسی کۆمیتەکانی سنوری چالاکی مەڵبەندەکانی (چەمچەماڵ، نەینەوا و ڕاپەڕین) ئەنجامدەدرێت.
ههڵبژاردنه ناوخۆییەکانی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكاندایە بۆ كۆنگرە كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.