کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی لە ئامەد دەستیپێکرد

کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی بە دروشمی 'زمانمان ناسنامەیە، زمانمان هەبوونمانە' لە ئامەد دەستیپێکرد.

کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی کە پارتە سیاسیەکان پێکیانهێناوە بە دروشمی'زمانمان ناسنامەیە، زمانمان هەبوونمانە' لە هۆتێلێکی ناوچەی سووری ئامەد دەستیپێکرد.

لە کۆنفڕانسەکەدا کە لە چوارچێوەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ئەنجامدرا، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان، ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و محەمەد دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح ئامادەبوون.

وتەبێژی پلاتفۆرمەکە شەرەفخان جزیری ڕایگەیاند، هەموو هەنگاوێک بۆ زمانی کوردی زۆر گرنگە.

لە کۆنفڕانسەکەدا بەڕێوەبەری دەبەپەی ئێلح هایرەدین ئالتون لە سەر بابەتی ' زمان و پەروەردە'، هاوسەرۆکی کەکەپە سینان چیفتیورەک لەسەر بابەتی 'زمان و گەل'، وتەبێژی پلاتفۆرمەکە شەرەفخان جزیری لەبارەی 'زمان و ڕۆناکی' و ئەندامی پەسەکە حەسەن داغتەکیک لەبارەی 'زمان و فەرمیەت' قسە دەکەن.

ف.ق