کۆنگره‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی ده‌ستیپێکرد... به وێنه
له شارى سلێمانى کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان به به‌شدارى 700 ئه‌ندام و به ئاماده‌بوونى زیاتر له 300 میوان ده‌ستیپێکرد
له شارى سلێمانى کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان به به‌شدارى 700 ئه‌ندام و به ئاماده‌بوونى زیاتر له 300 میوان ده‌ستیپێکرد
کاژمێر 10:30ى به‌یانى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى له هۆڵى مۆنالیزا کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ده‌ستیپێکرد، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت که به فه‌رمى له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقه‌وه مۆڵه‌تى پێدراوه.
له کۆنگره‌که‌دا زیاتر له هه‌زار که‌س ئاماده‌ن، له‌و ڕێژه‌ش 700 ئه‌ندام و ئه‌وانى تر میوانن.
به‌رنامه‌ى کۆنگره‌که به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
له سه‌ره‌تادا به‌خێرهاتنى میوانه‌کان و خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ئازادیى، دواتر وتارى کردنه‌وه‌ى کۆنگره له‌لایه‌ن شیلان شاکر وه‌ک ئه‌ندامى ئاماده‌کارى کۆنگره پێشکه‌ش ده‌کرێت، پاشان خوێندنه‌وه‌ى په‌یڕه‌و و پرۆگرام و به‌رنامه‌ى سیاسى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی، دواى ئه‌وه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریی و پاشانیش وتارى کۆتایى کۆنگره پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ته‌ڤگه‌رى ئازادیی له 17/10/2014 دامه‌زراوه، به‌ڵام له ڕۆژى 4/12/2017 له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق مۆڵه‌تى فه‌رمى پێدراوه.