کۆنگرەى ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیکى شەنگال دەستى بەکارەکانى کرد

لە شارۆچکەى خانەسۆر لە شەنگال و بە بەشداریى ٢٥٠ نوێنەر ٣هەمین کۆنگرەى ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیکى شەنگال (مەخەدەشە - MXDŞ) دەستى بەکارەکانى کرد.

لە شارۆچکەى خانەسۆر لە شەنگال بە بەشداریى ٢٥٠ نوێنەر کۆنگرەى ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیکى شەنگال لە ژێر دروشمی "رێکخستنى کۆمەڵگەى ئێزدی بنەمای ژیانى ئازاد و دیموکراتیکە" دەستى بەکارەکانى کرد.

لە کۆنگرەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێمەکە و کاریگەریى لەسەر کۆمەڵگەى ئێزدی و دۆخی رێکخستن و سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى ئەنجوومەنەکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

چاوەڕێ دەکرێت کۆنگرەکە تاوەکو ئێوارەى ئەمڕۆ بەردەوامیى هەبێت.

ر.م