کۆڵبەری دەرئەنجامی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێرانە لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری پلەیەکی دادگە کە پارێزەری ژمارەیەک کۆڵبەر و گیراوی سیاسی بووە لە دادگەدا لە نانەیەکی سەرئاوەڵەدا بۆجێگری ئەمنی وەزارەتی ناوخۆی ئێران وتی، کۆڵبەری دەرئەنجامی سیاسەتی ٤٠ساڵەی پەراوێزخستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ڕێگەی کۆڵبەرییەوە بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن هەرڕۆژە لە سنوورەکان دەکرێنە ئامانجی هێزەکانی ڕژیمی ئێران.

' بۆ کۆشتنیان فتوا دەرکراوە!'

حسێن زولفەقاری یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران و بەرپرسیاری ئەمنی ئەووەزارەتە دوو ڕۆژ پێش ئیستا ڕایگەیاند، کە کوشتنی کۆڵبەران یاسایی و وەک قاچاخچی مامەڵەیان لەگەل دەکرێت.

پاریزەرحسێن ئەحمەدی نیاز لەهەمبەرئەولێدوانەی یاریدەدەری وەزارەتی ناوخۆی ئێران نامەیەکی سەرئاوەڵەی بڵاوکردەوە. ئەحمەدی نیاز لە نامەکەیدا باسی لەوە کردووە دەرکردنی فتوایەکی بەو ڕەنگە بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی وەڵاتە و تاوانە.

' ئەنجامی سیاسەتەکانی ئێوە لەدژی ڕۆژهەڵەتە'

ئەحمەدی نیاز لە نامەکەیدا باسی کۆڵبەرانی کوردی کردووە و وتی، " کۆڵبەری وشەیەک نییە کە دۆزرابێتەوە. وشەیەک نییە کە لە جێگەیەکی دیکەوە هاتبێت. کۆڵبەری دەرئەنجامی سیاسەتی ئێوەیە لەدژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەمە ٤٠ ساڵە لە سەرڕۆژهەلاتی کوردستان سیاسەتی جیاوازی، فەقیری، بێکاری بەڕێوە دەچێت و کۆڵبەری لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەدا دروست بووە.

کۆڵبەری لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەی دەولەت کە لەهەمبەرگەل بەڕێوەی دەبات دروست بووە. ئەگەر دەوڵەت نەتوانێت هەلی کاربۆهاووڵاتیان بڕەخسێنێت هاووڵاتیان چۆن سکی بنەماڵەکانیان تێر بکەن.کەوابوو دەوڵەت مافی ئەوەی نییە ڕێگە لە قوتی خەڵک بگرێت وئەوان بکوژێت.

حسێن ئەحمەدی نیاز لە کۆتایی نامەکەیدا نووسیویەتی،هاووڵاتیان بۆکەیف وخۆشی ڕوو لەکۆڵبەری ناکەن. دەوڵەت ناچارە کە هەلی کار بۆهاووڵاتیان بڕەخسێنێت.بەڵام نایکات. دەوڵەت دەبێت بەخێرایی کۆتایی بە کوشتنی کۆڵبەران بهێنێت.

ک-ش