کۆڵبەرێک لەسەر بەرزاییەکان کەوتەخوارەوە و برینداربوو

کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی بەدواکەوتنی هێزە سەربازییەکانی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لەسەر تاشەبەردێک کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو.

هۆی کەوتنە خوارەوەی ئەم کۆڵبەرە پەیوەستە بە دژواری رێگای هاتو چۆی کۆڵبەرانەوە و بە دابەزینی پلەی گەرمی و بارینی بەرف و خزبونی رێگاکان ئەم کۆڵبەرە دەکەوێتە خوارەوە و بە توندی بریندار دەبێت، ناوبراو ئێستە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.

جێگای ئاماژەیە کە سروشت و مینی چێنراو و بۆسە و تەقەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی لەمپەری دەرهێنانی نان و هۆکاری ئەستاندنی گیانی کۆڵبەران و کاسبکارانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .