کەجەدە: ئاکەپە لە هەموو دۆخێکدا دوژمنایەتی دەکات

کەجەدە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، گەلی کورد سەردانانەوێنێت. کەجەدە ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵات لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا دوژمنایەتی مرۆڤایەتی دەکات و بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئۆپۆزسیۆن و گەل کرد.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە، ئاکەپە دەستی بەسەر شارەوانیەکانی گەلی کورددا گرت، هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان، دەستگیریان دەکات. هەروەها دامەزراندنی قەیومەکانی لە شارەوانیەکان لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتوە شەڕمەزار کرد.

'دوژمنی مرۆڤایەتی'

کەجەدە ڕاشیگەیاند، لە کاتێکدا کە ژیانی مرۆڤ لە هەموو جیهان لەژێر مەترسیدایە، ئەوانەی کە لە خەیاڵی دوژمنایەتی کورد دەخەون و هەڵدەستن، بڕیارێکی دژی مرۆڤایەتیان مۆر کرد و ناویان وەک دوژمنی مرۆڤایەتی چووە لاپەڕەکانی مێژووەدا.

هەروەها باسی ئەوەکرا، گەلی کورد چۆن لە کۆچگری، دەرسیم، زیلان لەبەرانبەر ڕژێمی کەمالیست سەری دانەنەواند، ئەمڕۆش لەبەرانبەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و عوسمانی نوێ سەری دانانەوێنێت و لەدژی فاشیزم بەرخۆدان دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بانگ لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا کرا کە ڕژێمی قەیوم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو وڵات بە تەواوی دیل دەگرێت. ئێمە، گەلی کورد و دۆستەکانمان بە تەنها پارێزەری بەهای دیموکراسی نین. مافی هەڵبژاردن، بەهای دیموکراسی و گەردوونی دووسەد ساڵە و بەهای هاوبەشی مرۆڤایەتین. ئەگەر بەهای هەموومان بێت، پێویستە بە هاوبەشی پارێزگاری لێبکەین.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بۆ ئاکەپە – مەهەپە باسی ئەوەکرا، "بە زودترین کات دەستیان لە بەها، ئیرادە و شارەوانیە کوردیەکان بکێشنەوە".

کەجەکە داوای لە گەل کرد ، لەسەر بناغەی یەکێتی نەتەوەیی بە بریارەوە خاوەنداری لە دەزگاکانانی سیاسەتی دیموکرات و سیاسەتمەدارانی خۆیان بکەن.

ف.ق