کەجەدە بە بۆنەری ڕۆژی جیهانی کۆبانێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا کرد

کەجەدە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی هەبوونی کورد لە چوار پارچەی کوردستانە. پێویستە پارت و ڕیکخراوەکانی مەدەنی و ڕۆشنبیران لە چوار پارچەی کوردستان بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی هەستنە سەر پێ و پشتگیری لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە - KCD) بە بۆنەی ١ی تشرتنی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانی ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردوە و پیرۆزبایی لە هەموو جیهان کرد.

کەجەدە ڕایگەیاند، ئێمە جارێکیتر بەرێزەوە یادی بەرخۆدانی کۆبانێ شەهیدەکان و ئەو پێشمەرگەیانەی کە ڕۆڵیان لە سەرکەوتنی کۆبانێ دا هەبوو، گەلەکەمان کە بۆ کۆبانێ لەسەر پێ بوون و هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەینەوە.

کەجەدە ئاماژەی بەوەکرد، هێزە داگیرکەرە هەرێمیەکان خۆیان لەبەر تێکشکاندنی داعش نەگرت و دەستیان بە هێرش لەدژی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە کرد.

باسی ئەوەشکرا، هاوپەیمانی ئاکەپە – مەهەپە یەکەمجار عەفرینی داگیر کرد و دواتر دەستی بە هێرشی داگیرکردنی هەموو ڕۆژئاوا کوردستان کرد .

کەجەکە دەڵێت، " هێزە داگیرکەرەکانی هەرێمی، دەیانەوێت گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە لەسەر وڵاتەکانیان دەربکەن و ڕژئاوا داگیربکەن کە بە هەزاران ساڵە لەسەر دەژین. بەلام دەبێت بزانن هەوڵی داگیرکەری بە بەرخۆدانی گەلەکەمان و پشتگیری گەلانی جیهان و هیزەکانی قەسەدە تێکدەشکێن و سەرکەوتن بۆ گەلانی ئێمە دەبێت.

لەم سەردەمەشدا وەک ٢ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ  پێویستە کۆمەڵگای نێودەولەتی پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

هێرشەکانی داعش لەدژی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکەیە. هێرشەکان لەدژی هەبوونی کورد لە چوار پارچەی کوردستانە. پێویستە پارتی و رێکخراوە مەدەنیەکان و رۆشنبیران لە چوار پارچەی کوردستان بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی هەستەنە سەر پێ و پشتگیری لە گەلی ڕۆژئاوا بکەن.

ڕۆژ ڕۆژی یەکێتی نەتەوەیی یە! جارێژی تر بە بۆنەری یەکی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزبایی خۆمان دەنێرین و ئەوانەی ئەم رۆژەیان دروست کرد یادیان دەکەینەوە.

ف.ق