کەجەدە ٨ی ئاداری پیرۆز کرد
کەجەدە بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە رایگەیاند، ژنان لە مێژوودا بە سەرهەڵدان و راپەڕینەکانیان لە دژی عەقڵییەتى پیاو ئەوەیان سەلماندووە، کە هەرگیز سەریان دانەناوەندووە و سەریش دانانەوێنن.
کەجەدە بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە رایگەیاند، ژنان لە مێژوودا بە سەرهەڵدان و راپەڕینەکانیان لە دژی عەقڵییەتى پیاو ئەوەیان سەلماندووە، کە هەرگیز سەریان دانەناوەندووە و سەریش دانانەوێنن.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەى کەجەدە دا هاتووە، ژنان لە مێژوودا هەموو کات لە دژی عەقڵییەتى پیاو بەرەنگارییان کردووە و راپەڕیوەن.
راشیگەیاندووە "ژنان لە مێژوودا بە سەرهەڵدان و راپەرینەکانیان لە دژی عەقڵییەتى پیاو ئەوەیان سەلماندووە، کە هەرگیز سەریان دانەناواندووە و هەرگیزیش سەر داینانەوێنن".
کەجەدە سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رایگەیاند "گۆشەگیریی قورس لەسەر ئۆجالان، لە کەسایەتیى ئەودا بەسەر هەموو گەلانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، تورکیا و کورستاندا سەپێنراوە. لەبەر ئەوەش دەبێت هەموو کەس لە دژی ئەو گۆشەگیرییە دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە. بۆ ئەوەى گۆشەگیری تێکبشکێت دەبێت سیستمی ئیمراڵی هەڵبوەشێنرێتەوە. ئێمە تێکۆشانمان بۆ ئازادی بە پێشەنگایەتیى کلارا، سارا، سێڤێ، ئارین میرکان و ئاڤێستا خابور بەرەو پێش دەبەین و هەموو رۆژێک گەشتر و گەورەی تری دەکەین. ئێمە وەک کەجەدە لە دژی زوڵم، گوشار، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی شەڕخوازانەى هەمەلایەنە بە رۆحی بەرخودانەوە بەرەنگاری دەکەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. بەو بڕوایەوە ئێمە ٨ی رۆژی جیهانیى ژنان پیرۆز دەکەین".
ژ.ت