کەجەدە، ژینۆسایدی ئەنفالی وەبیرهێنایەوە
کە سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە قامیشلو، شەرناخ، جەزیر، سڵۆپی، سوور، نسیبین ، کەربۆران، گەڤەرو عەفرین بەردەوامە.
کە سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە قامیشلو، شەرناخ، جەزیر، سڵۆپی، سوور، نسیبین ، کەربۆران، گەڤەرو عەفرین بەردەوامە.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی- کەجەکە بە بەیاننامێک ١٤ی نیسان/٢٥ خاکەلێوەی١٩٨٦ کە بە فەرمانی دیکتاتۆری عێراق، سەدام حوسەین زیاتر لە ١٨٢ هەزار کوردیان قەتلوعام کرد، وەبیر هێنایەوە.
کەجەکە لە بەیاننامەکەیدا وەبیری هێنایەوە کە ئەنفال نەوەک ئەو کۆمەڵکوژییانەی پێشوویە کە دەوڵەتانی داگیرکەر بەسەر کورداندا هێناویانە و مێژووی کۆمەڵکوژی کوردان لە ئاگری، زیلان، دەرسیم، گۆم گۆم-ی وەبیر هێنایەوە و لە بەردەوامیدا وتی،" کە سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە قامیشلو، شەرناخ، جەزیر، سڵۆپی، سوور، نسیبین ، کەربۆران، گەڤەرو عەفرین بەردەوامە."
لە بەردەوامی بەیاننامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
هەمووان دەزانن کە دەوڵەتانی داگیرکەرهەرکات لەدژی کوردان کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە بە پشتگیری دەوڵەتانی ئیمپڕیاڵی و نێودەوڵەتی بووە. هێزە نێونەتەوەییەکان شەریکی ئەو تاوانانەن کە لەدژی گەلی کورد ئەنجامدراوە.
هەتاکو هەمو دیکتاتۆرەکان و شەریکە تاوانبارەکانیان لە بەردەم مرؤڤایەتیدا دادگایی نەکرین و بە سزای تاوانەکانیان نەگەن هیچکای ویژدانی مرۆڤایەتی ناحەسێتەوە.
بەڵام ڕاستێێک هەیە و ئێمە دەزانین و بەرچاوە. ئەویش ئەوەیە کە لە بەرانبەرئەو کۆمەڵکوژییانەدا هیچکات لە ئامانجەکانمان کە ئازادی و ڕزگارییە پاشەکشێ ناکەین.
ئەو دیکتاتۆرەی کە ئەوکۆمەڵکوژییەی ئەنجامداوە لە ویژدانی مرۆڤایەتی دا مەحکوم کراوە ولە نێو ڕووپەلی مێژوودا لەعنەت و ڕووڕەش کراوون.
گەلی ئێمە هەر ڕۆژە هەنگاوبەهەنگاو لە ئازادی نزیک دەبێتەوە، ئەوەش بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هیوابەخشە.
لە جیهانێکدا کە مرۆڤایەتی ون بووە و ناپاکی دەستی بەسەردا گرتووە ، کوردستان وەک نەمامێک-ی مرۆڤایەتی شێن بووە.
بەو بیرو باوەڕەوە لە ٣٢یەمین ساڵوەگەڕی کۆمەلکوژی ئەنفالدا قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە وەبیر دێنینەوە و بکەرەکانی شەرمەزار و لەعنەت دەکەین.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە کە هەمو بەرپرسیاران-ی هەرێمی و نێونەتەوەیی لە بەردەم مرۆڤایەتی دا دادگایی بکرێن و بگەێنە سزای خۆیاندا.