کەجەدە: کرێکاران و زەحمەتکێشان ئاکەپە ومەهەپە لە ناودەبەن

کەجەدە بە بەیاننامیک ڕۆژی کرێکاری پیرۆز کرد و ئەوەی خستە ڕوو کە کرێکاران فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە تیک بدەن وبانگەوازی ئاراستەی هەمووان کرد کە بەشداری لە میتینگی یەکی ئەیاردا بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک- کەجەدە دەربارەی 1 ی ئەیار جی جیهانی کرێکار بایاننامێکی بڵاو کرادەوە.

 کەجەدە 1 ی گۆڵان / ئەیار-ی لە کرێکاران ، زەحمەتکێشان وگەلان پیرۆز کرد و وتی ، ئاکەپە لە هەوڵی کۆدتایە وئەم کودتا فاشیستییە بۆ خنکاندنی کرێکارانە.

لە بەیاننامەکەدا هاتوو، "بۆ ئەو مەبەستە میدیا، دەرس، زانکۆ، ڕێکخستنی سیاسی، ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخستنە کرێکارییەکان، سەندیکا، نووسەر، ئاکادیمیسیەن، زەحمەتکێشان، باوەڕمەنان. هەموو لایەنەکان و ئەو کەس و لایەنانەی کە لە هەمبەر دیکتاتۆری هەستانەتە سەر پێ بونەتە ئامانجی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە. و بۆ بێدەنگ کردنی دەنگی گەڵان دەستیان داوەتە هێرشێکی دژوار.

زیاتر لە سەد هەزار کرێکار ، ڕۆشنبیر ، ئاکادیمیسیەن ، کرێکارانی چاپەمەنی ، نووسەرو هتد. بێ ئەوەی دادگایی کرابن لەسەر کارەکانیان دەر کراون. بە سیاسەتی برسی کردنی گەلان ئەیانەوێت کۆمەڵگە بخەنە ژێر رکێفی خۆیان و سەر بۆ ئاکەپە ومەهە دانەوێنن.

بە دەیان هەزار سیاسەتمەدار ، ئاکادیمیسیەن و بەڕێوەبەری ڕیکخستنی سڤیل لە زیندانەکاندان و ئەیانەوێت بەم شێوازە لە هەڵسوکەوت کۆمەڵگە چاوترسێن بکەن.

بە داخستنی میدیا ، ڕۆژنامەی ڕخنەگر و ئۆپۆزیسیۆن ڕێگەیان بۆ میدیاکانی خۆیان خۆشکرد تاکو پڕوپاگەندە بۆ فاشیزم بکات.

"فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێک دەشکێت"

ئێمە باش دەزانین و لەسەر ئەو باوەڕەین کە هیچ کات گەلی ئێمە و چینی کرێکار وزەحمەتکێش -ی کوردستان وتورکیا لە هەمبەر سیاسەتەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئەردۆگاندا واز لە تێکۆشان ناهێنن. فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە تێک بشکێنن و ببێتە دەرسێ بۆ مێژوو و تێکۆسانی خۆیان بەردەوام بکەن تا سەرکەوتن.

ای ئەیار ڕؤژی کرێکاران ، ڕۆژێکە کە تەکۆسان وداخوازییە دیمۆکراتیکەکانیان بۆ ئازادی ویەکسانی بەرزتر دەبێتەوە.

"ئێمە بە گڕوتینێکی مەزنەوە بەشداری کە میتینگی ١ ی ئەیاردا بکەین"

 داوا لە تەواوی زەحمەتکێشان وکرێکاران دەکەین کە بە رۆحی تێکۆشین و بە خوین و جۆشیکی مەزنەوە بەشداری لە میتینگی ڕۆژی  جیهانی کرێکار بکەن