کەجەکە: ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەیە کورد سەدەیەکی تریش تێکبشکێنن

دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەیە کورد سەدەیەکی تریش تێکبشکێنن و بۆ یەکێتی نەتەوەیی بانگەوازێکی ئاڕاستەی هەموو پارچەکانی کوردستان کرد.

دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی ٢١مین ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ بەرز لە قەڵەمدەدەین

"پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لەدژی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی دەکەوێتە ٢٢مین ساڵدا، ئێمە جارێکیتر پیلانگێڕیەکە ڕسوا و شەرمەزار دەکەین. سڵاومان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین کە ٢١ ساڵە بە شێوەیەکی بێوێنە لەدژی پیلانگێڕی بەرخۆدان دەکات. لە شەهید خالید ئۆڕال تا شەهید ڤیان جاف، لە شەهید ئومێد ئاجار تا شەهید زولکیف و شەهید زەهرا کە پیلانگێڕیان قبوڵ نەکرد و بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی لە دەوری رێبەر ئاپۆ بازنەیەکیان لە ئاگر دروست کرد، لە کەسایەتی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن خۆرەکەمان تاریک بکەن' دا یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکان دەکەینەوە. لە بەرامبەر یادەوەری شەهیدان سەرمان دادەنەوێنین. لە ساڵیادی ٢٢ی پیلانگێڕی نێودەولەتیدا، بەڵێنی تێکشکاندنی پیلانگێڕیەکە دەدەین. لەناو ٢١ ساڵ دا بۆ رێگریکردن لە ئامانجی قێزەونی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، لە بەرانبەر زوڵم و ئەشکەنجەی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری تورک، هەم لە وڵات و هەم لە دەرەوەی وڵات گەلی کوردی وڵاتپاریز و دۆستەکانی گەلی کوردی بە شەرەف بەرخۆدان دەکەن و خاوەنداریی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ئێمە سڵاو بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستەکانمان دەنێرین.

دادگای باڵای ئەوروپا، کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی بەرانبەر گۆشەگیری بێدەنگن

پیلانگێڕی نێودەولەتی ١٥ی شوبات لە سەرەتادا بە بەرخۆدانی هزری و فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ، لە سایەی تێکۆشانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان و گەلی وڵاتپارێز و تەڤگەری ئازادی و هێزەکانی گەریلامان پووچەڵ بووەتەوە. حکومەتی ئاکەپەی فاشیست لە بەرامبەر بەرخۆدانی ٢١ ساڵ، ڕژێمی شەڕی تایبەت و قڕکەر و داگیرکەر بە ڕێککەوتنی قێزەونی سەردەم بەڕێوەدەبات. بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتداری سیاسی هەموو کاتێک هەوڵدراوە پیلانگێڕی بە زیندوویی بمێنێتەوە. لەم دۆخەکە پیلانگێڕیەکە وەک سیاسەتی گۆشەگیری ڕەها بەڕێوە دەبرێت. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە رێککەوتنی قێزەونی سەردەمن، پیلانگێرێەکە نوێ دەکەنەوە و دەیانەوێت بەردەوامی پێبدەن و ئەمەش بەسەر هێزە نێودەولەتیەکان دەسەپینن. هێزە نێودەولەتیەکان، دەستکەوتەکانی رێبەر ئاپۆ کە بۆ گەلان و کۆمەڵگای دیموکراتیک بەدەستهێناوە بە پێی بەرژەوەندیەکانیان نابینن و بەو هۆیەوە لەبەرانبەر گۆشەگیری ئیمڕالی بێدەنگن. لە هەمان کاتدا لە بەرانبەر سیاسەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە لەدژی گەلی کورد و فاشیزمی سەر کۆمەڵگای تورکیا بێدنگن و دەبن بە هابەشی فاشیزم. دەزگاکانی وەک دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، کۆنسەی ئەوروپا و رێکخراوی رێگریکردنی لە ئەشکەنجە (سی پی تی) لە بەرانبەر گۆشەگیری ئیمڕالی و سیاسەتی فاشیستی سەر کورد بێدەنگن، لەسەر بناغەی بەرژەوەندی سیاسی نێودەوڵەتی دەبن بە هاوبەشی تاوان. بانگەوازیمان بۆ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەولەتی ئەوەیە کە بەرانبەر گۆشەگیری ئیمڕالی و فاشیزمی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە هەستیار بن و ڕۆڵی خۆیان ببینن.


بەرخۆدان بەرانبەر گۆشەگیری

پیلانگێڕی نێودەولەتی لە ئێستادا وەک سیاسەتی گۆشەگیری ڕەها و کردەوەکانی بەردەوامە. هەولەکانی کودەتای سەربازی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ دەکەنە بیانۆ و لە سەر ناوی دۆخی نائاسایی، گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی و ڕێبەر ئاپۆش بەرانبەر گۆشەگیری بەرخۆدان دەکەن. بە هۆی بەرخۆدانی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی هەندێک جار گۆشەگیری لاواز دەبێت، بەڵام کاتی بەرخۆدان کۆتایی نەهاتووە. دەست بە گۆشەگیری کراوەتەوە. بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٦ کە بە پێشەنگایەتی سیاسەتمەدارانی کورد دەستپێکرا و بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی بێکۆتایی و بێخولی کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن لە زینداندا دەستپێکرا، یەکێک لە بەرخۆدانە سەرەکیەکان بوو. لە قۆناغی مانگرتنی بێکۆتایی و بێخولدا هەشت هەڤاڵی هێژامان بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدانیان گەش کرد و شەهید بوون. لە بەرانبەر ئەم ئیرادەیە هەنگاوی بەرخۆدانی گەلی کورد و دۆستەکانی حکومەتی شەڕی تایبەتی ئاکەپە و مەهەپەی، ناچارکرد رێگە بە پارێزەران بدات سەردانی ئیـمڕالی بکەن. بە هێز و ئیرادەی بەرخۆدان، درزێکی گەورە لە گۆشەگیری ئیمڕالی دروست بوو و چاوپێکەوتن لە نێوان رێبەر ئاپۆ و پارێزەراندا ئەنجامدرا. بەڵام حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە چوارچێوەی سیاسەتی شەڕی تایبەتدا لەگەڵ قۆناغەکە مامەڵەیان کرد. دوای پێنج چاوپێکەوتن لەگەڵ پاریزەران، گۆشەگیری ئیمڕالی بۆ گۆشەگیری ڕەها گۆڕا. لە مانگی ئابی ٢٠١٩ەوە هیچ زانیاریەک لە سەر رێبەر ئاپۆ دەستناکەوێت و پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕاوە.

ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەیە کورد بێ ناسنامە بێت

بێڕێبەرایەتی بۆ گەلی کورد بە واتای بێناسنامە و بێستاتۆیی دێت، بە واتای بێئازادی سەدان ساڵ دێت. ئامانجی سەرەکی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئەوەیە لە سەدەی ٢١دا جارێکیتر کورد بێڕێبەر، بێناسنامە و بێستاتۆ بمێنێتەوە. دەیانەوێت سەدەیەکی تریش گەلی کورد تێک بچێت کە نەتەوەیەکە نەبووەتە دەوڵەت. لە کوردستان و تورکیا دەستکەوتی دیموکراسی و ئازادی، لە سایەی پێشبینی و هزر و ڕامان و بۆچوونەکان و ڕەنج و هەوڵی هێژای رێبەر ئاپۆ دروست دەبن. لەبەرئەوە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ وەک کردەوەیەکی نوێی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردوامە. لە سایەی هزر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەستکەوتەکانی گەلی کورد زیاتر بوون. بە گەورەبوونی دەستکەوتەکان، هێزێکی بە ئیرادە و سیستمی ژیانی کۆمەڵگا دروست دەبێت. لە بەرامبەر ئەم شتەش سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی سەختتر کرا. بەها و دەستکەوتەکان کە ڕیبەر ئاپۆ بۆ کوردان خوڵقاندوویەتی، وەک تاوان بەکاردەهێنرێن و رێبەر ئاپۆ بەو هۆیەوە سزا دەدرێت. وەک ئەوەی پێی دەڵێن، 'بۆچی جارێکیتر کوردت دروست کردەوە ، ڕوحت کردە بەریان، بۆچی برای تورکی ئەوانت هوشیار کرد و ئەوانت بۆ ڕاپەرین هەڵساندە سەر پێ'. تاوانباری دەکەن و دادگاییدەکەن.

مافی ڕەوای گەلی کوردە گۆشەگیری ڕەتبکاتەوە

گەلی کورد دیلگرتی ڕێبەر ئاپۆ وەک دیلگرتنی خۆی دەبینێت و ئازادی خۆی وەک ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبینێت. بە خۆشەویستیەکی گەورەوە وابەستەی رێبەر ئاپۆیە. بەو هۆیەوە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخی دیلگرتن بیهێننە دەرەوە و ئازادی بکەن. گەلەکەمان چاوەڕێ دەکات رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت و بۆ ئەمەش لە هەموو جێگایەک بەرخۆدان دەکات. حکومەتی شەڕی تایبەتی فاشیست بە گۆشەگیری ڕەها و میتۆدی شەڕی تایبەت وڵامی داواکاریەکان دەداتەوە. بەو هۆیەوە مافی ڕەوای گەلی کوردە گۆشەگیری ڕەتبکاتەوە. لەدژی بووەستێتەوە و تێکیبشکێنێت. لەبەرئەوە بەرخۆدان لەدژی گۆشەگیری ڕەهای ئیمڕالی، بە شێوەی عیبادەتی گەلی کورد لە سەردەمی نوێ بەردەوام دەبێت. ئەم عیبادەتە بە واتای دژایەتیکردنی نادادپەروەری، نایاسایی و بەرگریکردنی فەلسەفەی دژی زوڵم و فشار و ئەشکەنجە دێت. لەسەر ئەم بناغەیە لە تێکۆشانی ساڵی بیست دووەمیندا، بە ئامانجی شکاندنی سیاسەتی گۆشەگیری و تێکبردنی پیلانگیڕی، وەک ئەوەی عیبادەت بکەن، هەموو کاتێک بەرخۆدان دەکەین و تێدەکۆشین. گەلەکەمان چۆن لە هەموو پارچەکانی کوردستان لە هەموو جیهان ڕاپەڕی و لە دەوری رێبەر ئاپۆ کۆبووەوە بەو شێوەیە پیانگێڕی نێودەوڵەتی پووچەڵدەکەنەوە و لە ساڵی ٢٢میندا بە تێکۆشانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی قیزەون پووچەڵ دەکەنەوە.

گۆشەگیری ڕەهای ئیمڕالی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر کۆمەڵگای کوردستان و تورکیاش بووەتە سیاسەتی گۆشەگیری. لە ئیمڕالی تاقیکرایەوە و لەسەر کوردستان و تورکیا بڵاوکرایەوە. سیاسەتی گۆشەگیری ئێدی بووە بە سیاسەتی بەڕێوەبردنی وڵاتی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە. لەسەر ئەم بناغەیە سیاسەتی گۆشەگیری بووەتە ناوێکی تری فاشیزم. بووە بە شێوەی سیاسەتێک کە فاشیزم لەسەر پێ دەهێڵێتەوە. لەبەر سیاسەتی گۆشەگیری، ئێدی نە تەنها بەرامبەر گەلی کوردە، بووە بە کێشەکی هەموو کەسێک کە لە کوردستان و تورکیا دەژین.

لە تورکیا ماف، سیاسەت، کۆمەڵگای مەدەنی، کۆمەڵگا و کلتور کەوتوونەتە ژێر فشاری فاشیزم و ناتوانن هەناسە هەڵمژن. هەڵوێست و نارەزایی بچوک لە بەرانبەر فاشیزم، دەنگێکی بچوکی ئۆپۆزسیۆن، چالاکی مەدەنی دیموکراتیک وەک تیرۆریزم لەقەلەمدەدرێن. وەک تاوان دەبینرێن، بە سزای وەک فشار، ئەشکەنجە، دەستگیرکردن، زیندان، سزادەدرێن. بە هۆی ئیمزاکردنی بڵاوکراوەیەک لە دژی شەڕ، لایەنگری یانەیەکی وەرزشی، چەند قسەیەکی ئۆپۆزسیۆن لە سەر میدیای کۆمەڵایەتی، قسەیەک لەسەر تی ڤی و نووسینێک لە ڕۆژنامەدا مرۆڤەکان بە قوڕسترین شێوە سزا دەدرێن. زیندانەکان کە ژمارەیان زیاد بووە، پرن لە ڕۆناکبیر، نووسەر، ئاکادیمی، هاوسەرۆکی پارتەکان، سیاسەتمەدار، مافپەروەر، یاساناس، چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی. لە بەرانبەر سیاسەتی فشار، توندوتیژی، گۆشەگیری زۆر کەس دەچنە دەرەوەی وڵات. تێچووی شەڕی قێزەون و سوپای چەتەکانی کۆشک قەیرانی دارایی زیاتر کردووە. بەم شێوەیە کۆمەڵگاش کەوتووەتە ناو برسیبوون و هەژاریەکی گەورەوە. مرۆڤەکان بە هۆی برسیبوون و هەژاریەوە چارەسەری لە خۆکوشتندا دەبیننەوە. کۆمەڵگای تورکیا هەموو ڕۆژێک بیر لە داهاتووی خۆیان دەکەنەوە. سیاسەتی فشار، ترساندن و سزادانی حکومەتی فاشیست، دەوری هەموو کۆمەڵگای داوە. تاکە رێگای ڕزگاری لەم دۆخەش ئەوەیە کە پێویستە بەرانبەر فاشیزم هەموو هێزی تێکۆشانی کۆمەڵگا یەکبگرێت و بەرەی دیموکراسی گەشتر بکرێت.

پێویستە یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنرێت

پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک، بۆ گەلی کورد لە ساڵی ٢٢مینی تیکۆشاندا، دەبێتە مەرجی بناغەیی تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی. ئەگەر لە نێوان گەلی کورد دا یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک پێکبهێنرێت، حسابی سەد ساڵی هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتیەکان تێک دەچن. کورد قەدەری بێناسنامەبوون، بێستاتۆبوون و بێئازادبوونی خۆیان پارچە دەکەن و بە دەستی خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن. گەلی کورد حسابی بێڕێبەری، بێناسنامەیی و بێستاتۆیی سەدەی ٢١ پارچە دەکات. رەنج و هەوڵدانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی دەزانرێت. یەکێک لە ئامانجەکانی گۆشەگیری ئەوەیە یەکێتی نەتەوەیی لە نێوان کورددا ئاستەنگ بکات. لەبەرئەوەش لە ساڵی ٢٢مینی تیکۆشاندا پێویستە هێزە سیاسیەکانی کورد وڵامێکی پراکتیکی بە بانگەوازی یەکێتی نەتەوەیی ڕێبەر ئاپۆ بدەن. ئەوە گەورەترین ئەرکی نەتەوەیی یە. بە پێچەوانەیەوە دەستکەوتەکانی گەلی کورد کە بە تێکۆشانێکی سەخت و باجی گەورە بەدەستهاتووە، ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی زیاتر دەبنەوە. یەکێک لە رێگاکانی پاراستنی دەستکەوتەکان لە هەموو پارچەکان پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی یە.

سیاسەتی گۆشەگیری لەدژی گەلانی کوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەرێوەدەبرێت. لەگەڵ کورد، عەرەب، سوریان، ئاشووری، ئەرمەنی، کلدان و کۆمەڵگای عەلەوی و ئیزدی پێویستە سیاسەتێک لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەسەر بناغەی یەکیتی گەل، کلتور و بیر و ئایین، سیستمی کۆنفیدڕالی کە پشت بە دیموکراسی و ئازادی ژنان دەبەستیت لە کوردستان بەڕێوەببەن. ئەوەش لە سەرەتای سەدەی ٢١دا دەبیتە پێشکەوتنێکی گەورە. لەبەرئەوەش لەبەرانبەر گۆشەگیری ئیمڕالی بێدەنگبوونی هێزە نێودەوڵەتەکان، بە هۆی گەشەسەندنی سیاسەتی ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتیە. ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری بەرانبەر ڕۆژئاوا، ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی باشوورم فشار و هێرشەکانی سەر مەخمور و شەنگال، بە هۆی ترسیانە بەرانبەر ئەم گەشەدانانە. پاراستن، گەشکردن و گەورەکردنی ئەم پێشکەوتنە بۆ گەلان، ڕژێمە ستاتۆپارێزەکان و ڕژێمی فاشیستی تورک و قڕکەر یەک بە یەک هەڵدەوەشینێت، دەرفەتی یەکێتی کۆنفیدڕالی و دیموکراسی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دروست دەبێت.

لە ٢٢مین ساڵیادی گۆشەگیریدا، ڕۆل و ئەرکی گەورە و پێشەنگایەتی دەکەوێتە سەر شانی ژن و گەنجانی کورد. لەسەر ئەم بناغەیە ژن و گەنجانی کورد لە چوار پارچە و لە دەرەوەی وڵات لە سەرەتادا، بانگەوازیمان بۆ هەموو وڵاتپارێز و دۆستەکانمان ئەوەیە بە بڕیاری شکاندنی گۆشەگیری و تێکشکاندنی پیلانگێڕی، تێکۆشان گەش بکەن، خۆیان رێکبخەنەوە، چالاکی و تێکۆشانی ماوەدرێژی خۆیان بەردەوامی پێبدەن."

ف.ق