کەجەکە: ئەوانەی لە کۆمەڵکوژیەکاندا شەهید بوون لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژین

کەجەکە: هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان و هاوکارەکانیان هەرچەندە لەدژی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن، ئەوانەی لە کۆمەڵکوژیەکاندا شەهید بوون، لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئێمەدا دەژین و گۆڕی ئەو هێزانەش هەڵدەکەنرێت.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی کۆمەڵکوژیەکانی مانگی ئازار ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

'١٢ی ئازار ڕۆژی کۆمەڵکوژیەکە'

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بە ئەو کۆمەڵکوژیانەدا کە لە کوردستان و تورکیا ئەنجامدراون و ڕایگەیاند، ١٢ی ئازار لە مێژووی کوردستان و تورکیادا ڕۆژێکە کە فشار، زوڵم و کۆمەڵکوژی تێیایدا ئەنجامدراوە. ١٢ی ئازاری ١٩٧١ کودەتایەکی فاشیست ئەنجامدرا، گەلانی تورکیا و کوردستانیان خستە ژێر زوڵم و فشارێکی سەختەوە. ماهیر چایان و ئیبراهیم کایپاکایا و بە دەیان شۆڕشگێری گەنجیان شەهید کرد، دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسڵانیش ١٢ی ئازار لە لایەن کودەتاچیەکانی ١٢ی ئازارەوە لەسێدارەدران. ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤یش دەولەتی سوریا لە قامشلۆ بە دەیان گەنجی کوردی شەهید کرد. هەروەها لەو راپەرینانەی کە لەدژی ئەنجامدران بە دەیان گەنجی تر شەهیدکران. لە لایەکی ترەوە لە ١٢ی ئازاری ١٩٩٥ دا لە گەڕەکی گازی، ئومرانیە و ١ی گوڵان هێرش بەرانبەر شۆرشگێر و عەلەویەکان ئەنجامدرا و بە دەیان کەسمان شەهیدکران. هەروەها لە ١٦ی ئازاری ١٩٧٨ لە ئەستەنبوڵ فاشیستەکان ٧ گەنجی شۆڕشگێریان بە هێرشێکی بۆمبەیی شەهید کرد. ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ لە مێژووی کورددا کۆمەڵکوژی هەلەبجە ئەنجامدرا کە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژیەکان بوو کە لەدژی کورد ئەنجامدرا. لەو کۆمەڵکوژیەکدا کە لە لایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە ئەنجامدرا، ژن، منداڵ و پیر و بە گشتی ٥ هەزار کەس کۆمەڵکوژکران. یادی هەموو شۆڕشگێر و گەلە بێتاوانەکەمان دەکەینەوە کە لەو هێرش و کۆمەڵکوژیانەدا شەهیدکراون. بەڵێن دەدەین خەیاڵەکانیان بە تورکیایەکی دیموکرات و کوردستانێکی ئازاد و بە دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیبهێنین.

'باسی یەکێتی کورد و تورکیان کرد، بەڵام  لەسێدارەدران'

کەجەکە ئەوەی خستەڕوو، کۆدەتاچیەکان ١٢ی ئازاری ١٩٧١ هێرشیان لەدژی حەسرەت و داواکاری ئازادی و دیموکراسی گەنج و گەلەکەمان ئەنجامدا و گۆت، "دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسڵان لەبەرئەوەی باسی دۆستایەتی و یەکێتی گەلی کورد و تورکیان کرد و لەدژی دەوڵەتی تورک بە بوێری تێکۆشانیان کرد، لەسێدارەدران. دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەدژی گەنجە شۆڕشگێرەکان سەرەتا نەناسینی هەبوونی کورد و داواکاری ئازادی بوو.

کۆمەڵکوژی گازی

کەجەکە باسی کۆمەڵکوژیەکانی کرد و راشیگەیاند، کۆمەڵکوژی گازی لە ١٢ی ئازاردا بۆ ئەوەبوو، ڕێگا لە هێزە دیموکراتەکانی تورکیا و عەلەوی و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بگرن. کۆمەڵکوژی سێواسیش لە ٢ی تەموزی ١٩٩٣ بە کام ئامانج ئەنجامدرابێت، کۆمەڵکوژی گازیش بە هەمان ئامانج ئەنجامدراوە. ئەوانەی ١٢ی ئازار کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا، بە ئاشکرایی دوژمنایەتی خۆیان لەدژی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی شۆرشگێرەکان کە لەگەڵ گەلی کورد تێکۆشانیان دەکرد پیشاندا. هەروەها چۆن لە ئێستادا لەدژی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد هێرشی قڕکەر و داگیرکەری ئەنجامدەدرێت، هەروەها لەدژی شۆڕشگیر و دیموکراتەکان کە لەدژی دەسەڵاتی فاشیست خاوەن هەلوێستن هێرش ئەنجامدەدرا. کردەوەکان و کۆمەڵکوژی گازی لە ١٢ی ئازار دا بەو هۆکارانەوە ئەنجامدرا. کاتێک راستی سیاسی ئەو کاتە لەبەرچاو بگرین، ڕاستیەکان زیاتر ئاشکرا دەبن.

کۆمەڵکوژی قامشلۆ

دەولەتی ڕژێمی سوریا ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لە کاتی یاری تۆپی پێدا لەدژی گەلی کورد کۆمەڵکوژیەکی ئەنجامدا. لەدژی شەهیدکردنی بەدەیان گەنجی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست بە ڕاپەرین کرا. لە ئەنجامی ئەو ڕاپەرینەکدا بە دەیان گەنجی کورد جارێکیتر شەهید بوون. لەدژی ئەو هیرشانە گەلی کورد لە زۆر ناوچە دەزگاکانی دەوڵەتیان سووتاندن و هەڵیانوەشاندن، کارەکتەری شۆڕشگێری خۆیان پیشاندا. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە کۆبانێ و هێرشی دەوڵەت لە ساڵی ٢٠٠٤ و هەستانی گەلی کۆبانی بۆ راپەرین کاریگەریەکی زۆری دروست کرد. لەبەرئەوەش بەرێزەوە یادی شەهید و شۆرشگێرانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەینەوە.

فاشیتەکان بە پشتگیری دەوڵەت کۆمەڵکوژی زۆریان ئەنجامدا

لە ١٦ی ئازاری ١٩٧٨ لەبەردەم زانکۆی ئەستەنبوڵ هێرش لەدژی ٧ گەنج ئەنجامدرا و شەهیدکران. ئەو هێرشە ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە فاشیستەکانی سەر بە مەهەپە ئەنجامدرا. بە دەستی ئەو هێزانە کە قاچێکی گلادیۆی تورکیانە و وابەستەی ناتۆن و پشتگیری لە دەوڵەت وەردەگرن کۆمەڵکوژیەکە ئەنجامدرا. گەنجەکان کە لە ١٦ی ئازاردا شەهیدبوون جێگای خۆیان لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی تورکیا و کوردستاندا گرت. خەیالەکانیان بە تورکیایەکی دیموکرات و کوردستانێکی ئازاد لەسەر بناغەی برایەتی گەلان بە تەئکیدی دەگاتە ئەنجام.

کۆمەڵکوژی هەڵەبجە

نمونەی بەرچاو کە کورد هەموو کاتێک کۆمەڵکوژ و قڕدەکرێت کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیە. بە ئاسانی کۆمەڵکوژیەکی بەم شێوەیە لەدژی گەلێکی تر ئەنجامنادرێت. ڕژێمی سەدان حسێن پشتی بە هێزەکانی ئەو کاتە بەست و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. ئەو کاتە لەبەرئەوەی بە پێویستیان نەزانی کۆمەڵکوژیەکە نەکرایە ڕۆژەو و کاتێک شەڕی ئێران و عێراق کۆتایی هات و سەدام بۆ ئەوان بوو بە کێشە، ئینجا کۆمەڵکوژیەکەیان کردە ڕۆژەڤ. بەڵێن دەدەین شەهیدانی هەلەبجە لە تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی کورد دا بژین.

هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان و هاوکارەکانیان هەرچەندە لەدژی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن، ئەوانەی لە کۆمەڵکوژیەکاندا شەهید بوون، لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئێمەدا دەژین و گۆڕی ئەو هێزانەش هەڵدەکەنرێت.

ف.ق