کەجەکە: تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت

کەجەکە: هێزەکانی گەریلا لەسەرەتادا و هەموو هێزە تێکۆشەرەکانی بزوتنەوەی ئازادیمان بەو هێزەی کە لە خاوەندارێتیکردن لە رێبەر ئاپۆ وەریدەگرن، تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

" گەلەکەمان لە ئەوروپا ٨ ساڵە لە شاری ستراسبورگ لە بەرامبەر پەرلەمانی ئەوروپا بێوەستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستیان بە چالاکی ئیشکگری کردووە. بە هۆی درێژترین چالاکی لە جیهاندا پیرۆزبایی لە گەل و دۆستەکانمان لە ئەوروپا دەکەین. ئەم چالاکیە ئیرادە و تەئکیدکردنەوەیە لە تێکۆشانی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆدا. ئەم ئیرادەیە کە لە لای هەموو گەلی کورد هەیە، وادەکات لە نزیکترین کاتدا رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت.

٨ ساڵە هەر هەفتەیەک گروپێک چالاکیەکە بەڕێوەدەبات و ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، لە هەموو جێگایەکی ئەوروپا گەلەکەمان جێی خۆی لەم چالاکیەدا گرتووە. پیشانی هەموو جیهان دراوە کە ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری ئەم گەلەیە. لە ڕووی پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی و پیلانگێڕاندا، ئەم هەڵوێستەی گەلەکەمان دیارکەرە. خاوەندارێتیکردنی گەلەکەمان ، هێز و مۆڕالێکی گەورە دەداتە تەڤگەری ئازادیمان. تەڤگەری ئازادیمان و گەریلا فیداکارەکانمان هەموو کاتێک بەرخۆدان دەکەن.

هێزەکانی گەریلا لەسەرەتادا و هەموو هێزە تێکۆشەرەکانی بزوتنەوەی ئازادیمان بەو هێزەی کە لە خاوەندارێتیکردن لە رێبەر ئاپۆ وەریدەگرن، تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. بە تێکۆشانی گەلەکەمان لە چوار پارچە ، ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و کوردستان ئازاد دەبن.

سڵاو و رێزمان بۆ گەلەکەمان دەنێرین کە ٨ ساڵە لە ئەوروپا چالاکی ئیشکگری بەڕێوەدەبەن و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە لە ساڵی ٢٢دا پیلانگێڕی تێکدەشکێنین."

ف.ق