کەجەکە راگەیاند، دەبێت گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان لە هەموو شوێنێک سەرهەڵدانى خۆیان بەهێز بکەن تاوەکو چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت. تاوەکو لەبارەى تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆوە زانیاریی بڕواپێکراو بەدەست نەیەت دەبێت بەرخودان بەردەوامیى هەبێت.
هاوسەرۆکایەتى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەى کەوتنەوەى ئاگر لە ئیمراڵی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە:
"وەزیری ناوخۆی فاشیستی هاوپەیمانیى ئاکەپە و مەهەپە رایگەیاندبوو ئاگر لە ئیمراڵی کەوتووەتەوە. ئەو لێدوانە لە ناو وتەیەکدا خراوەتەڕوو و ئامانجێکى لە خستنەڕووی هەیە. لەم زستانەدا ئاگر لە ئیمراڵی کەوتبێتەوە ئەوە نیشانەى ئەوەیە، کە پیلانگێڕییەک لەسەر رێبەری گەلی کورد و هەڤاڵەکانى لە گۆڕێدایە. لەم قۆناغەدا شەڕ لە ئیدلب پەرەدەستێنێت و بە لێدوانێکى لەو شێوەیە گەل و رێکخراوەکانى کورد کەوتنە جموجوڵ. گەلی کورد و رێکخستنەکانی رایانگەیاند، تاوەکو زانیاری لە رێبەر ئاپۆوە بەدەست نەهێنن شەقامەکان و گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەن. گەلی کوردیش لە هەموو شوێنەکاندا هەڵوێستى خۆی بە روونی خستەڕوو. گەلی کورد و دۆستەکانی چاوەڕێی دەستکەوتنى زانیارین لەبارەى باشبوونی تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆوە.
دەبێت بە دڵنیاییەوە پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن
بەڵام دەوڵەتى تورک بۆ ئەو داوایەى گەلی کورد هیچ هەنگاوێکى نەهاوێشتوە. رێبەرایەتیمان لەگەڵ پارێزەرەکانى چاوپێکەوتنى ئەنجام نەداوە. روونترین دوژمنایەتیى دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد لە ئیمراڵی خۆی دەخاتەڕوو. رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیریی قورسدایە و سەرباری ئەوەش بە هەواڵی کەوتنەوەى ئاگر لە ئیمراڵی هێرش دەکرێتە سەر هەست و ئیرادەى گەلی کورد. شەڕی تایبەت بەشێوەیەکى تایبەت لە چوارچێوەی ئەنجامنەدانی چاوپێکەوتنی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارێزەرەکانی بەڕێوەدەچێت، دەبێت گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان لە هەموو شوێنێکدا سەرهەڵدانەکانى خۆیان بەهێز بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پێکبهێنن. تاوەکو لەبارەى تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆوە زانیاریى بڕواپێکراو بەدەست نەێت، دەبێت بەردەوامی بە بەرخودان بدرێت.
لێدوانى کەوتنەوەى ئاگر لە زستاندا، لە کاتی شەڕ لە ئیدلب دا بوو. بێگومان هەر زانیارییەک لەبارەى رێبەر ئاپۆوە لە بەرزترین ئاست و جدیەتدا شیکاریى بۆ دەکرێت، چونکە تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادیمان بابەتى بوون و نەبوونە. پارێزگاری بورسا لێدوانى دا و وتی، ئاگرەکە کوژاوەتەوە، بەڵام هەر ئەوەش هۆکارێکە بۆ یاریکردن بە هەستى گەلەکەمان، چونکە ئەو لێدوانانە هیچ مانایەکیان بۆ گەلی کورد نییە. ئەو لێدوانانە توڕەیی گەلەکەمان زیاتر دەکات. ئەگەر لە ئیمراڵی دۆخێکى خراپ رووبدات ئەوە برپرسی ئەو دۆخە تەیب ئەردۆغان و ئاکەپەن. لە رووی تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆشەوە دەوڵەتى تورک و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارن. لە رووی دیلکردنى رێبەر ئاپۆوە بەرپرسی یەکەم ئەمریکا و ناتۆن. لەبەر ئەوەش دەبێت ئەو هەموو هێزانە لەبارەى تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆوە هەنگاوی بڕواپێکراو بنێن.
پارێزەران و بنەماڵەى رێبەر ئاپۆ دواى لێدوانی کەوتنەوەى ئاگر لە ئیمراڵی بۆ چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد، بەڵام وەڵامی سەردانەکەیان نەدرایەوە. رێبەر ئاپۆ پێشەنگی گەلی کورد و گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە و رێبەری تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی هەموو گەلانیى جیهان و هێزە دیموکراسییەکانە.
گەلەکەمان و دۆستەکانی دواى ئەوەی لێدوانە ناجدیەتەکەی سولەیمان سۆیلوی بیست، بە رۆحی بەرخودانی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' رژانە سەر شەقامەکان و خاوەندارییان لە رێبەر ئاپۆ کرد. تاوەکو لە رووی تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆوە زانیاریى بڕواپێکراوە بەدەست نەیەت دەبێت بەرخودان بەردەوامیى هەبێت. بە دڵنیاییەوە ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت ببێت بە ساڵی تێکشاندنی گۆشەگیری، تێکشکاندنی فاشیزم، دیموکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ساڵێک، کە رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئازادیی خۆیان بەدەست بهێنن".
ژ.ت