کەجەکە: تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین!

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، بارودۆخی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لاواز بووە. تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی کوردان لە یەک جیاواز نین.

کەجەکە ڕاشیگەیاند، تێکۆشانی دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەیەکەوە وابەستەیە. لە ساڵی ٢٠١٩ دا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لاوازکراوە. دۆخی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لاواز بووە. هەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٩ دا لەدژی گۆشەگیری تێکۆشان و تێکۆشانی دیموکراسی ئەنجامدرا، بە هەمان شێوە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تێکۆشان کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەهێنێت.

بەرخۆدان ئامانجی گۆشەگیری پووچەڵکردەوە

ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٢١هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات بەم شێوەیەیە:

"٢١ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ تێپەڕی. ئەم پیلانگێڕییە بۆ قڕکردنی کورد و ئاستەنگکردنی برایەتیی گەلان و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. ڕێبەر ئاپۆ ١٥ی شوباتی وەک 'ڕۆژی قڕکردنی کورد' لەقەڵەمداوە. بەمشێوەیە پیشانی دەدات تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی چەند گرنگە. بەم بۆنەیەوە بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' لە دەوری ڕیبەری ئاپۆ بازنەیەکیان لە ئاگریان دروستکرد. ئەوان بە شەهیدبوونیان ڕوحی فیدایی بەرخۆدانیان لەدژی پیلانگێڕی کە قڕکردنی کوردانە، دروستکرد. ئەو ڕوحە فیداییە وایکرد کە گەریلا، گەنجان، ژنان و هەموو گەلی کورد ٢١ ساڵ لەدژی پیلانگێڕان بە تۆڕەیی و بڕیارێکی گەورەوە بەرخۆدان بکەن. بەرخۆدان هەموو ئامانجەکانی پیلانگێڕان پووچەڵ دەکاتەوە. لە ئێستا بەدواوەش بەرخۆدان لەدژی پیلانگێڕان بەردەوام دەبێت، بە تەئکیدی پیلانگێڕان تێکدەشکێن.

پیلانگێڕی ناتوانێت ڕێ لە پێشکەوتنەکان بگریت

لەم ٢١ ساڵەدا رێبەر ئاپۆ تەنها رێبەری گەلی کورد نەبوو، ئەوەی تێپەڕاند و گەیشتە قۆناغێک کە بووەتە ڕێبەری هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی. ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدۆلۆژی و فەلسەفەکەی، بە ڕێنیشاندانەکانی یەکێک لە گەورەترین نوێنەر و بەرگریکاری بەهاکانی کۆمەڵگایە. جێگای لە دڵی هەموو کەسێکدا کردووەتەوە. لە ٢١ ساڵی ڕابردوودا ڕێبەرایەتی ئێمە گەورە بوو. تەڤگەری ئازادیی ئێمە گەورە بوو. بە ژن و پیاو و گەنج و پیرەکانیانەوە گەلی کورد بوو بە هەڵوێستی دیموکراتی مرۆڤایەتی. بووەتە گەلێک کە خاوەنی ڕوحی ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەمین بەرگرینامەکەیداکە لە ئیمڕالی بۆ دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناردی ڕایگەیاند، پیلانگێڕی مێژوویی ناتوانێت ڕێگە لە پێشکەوتنەکان بگرێت، بە پێچەوانەوە ڕێگای پێشکەوتنەکان دەکاتەوە، لەم ٢١ ساڵەدا بە دەیان جار ئەوە پشتراست کراوەتەوە.

گەلان بوون بە جێگرەوەی ژیانی نوێ

ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانەکەی لە ئیمڕالی وایکرد پیلانگێڕان بە شێوەیەکی مێژوویی تێکبچن. سیستمی داگیرکەری دەوڵەتی دەسەلاتداری ٥ هەزار ساڵە کە دوایین نوێنەری نەتەوە دەوڵەتە، بە هزر و فەلسەفەکەی جێگرەوەی خوڵقاند. بەوەش گۆڕی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمی هەڵکەند. ئێدی سیستمی داگیرکەری دەوڵەتی دەسەلاتدار لە مردن ڕزگار نابێت. لەبەرئەوەی لە دەستی گەلان، ڕەنجدەران، گەنجان، ژینگەپارێزەکان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا مۆدێرنیتەی ئەلتەرناتیڤی رێبەر ئاپۆ هەیە و لەسەر ئەم بناغەیە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە پشت بە کۆمەڵگا دەبەستێت و رێکدەخرێت هەیە. خەڵک بووەتە خاوەن بژاردەیەکی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری و کلتوری بە بێ دەوڵەت و داگیرکەران. پشتبەستنی گەل بەم بژاردەیە بە واتای تۆڵەکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانگێڕی و پیلانگێڕان دێت. گەل بە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بناغەیە بە هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتیک پشت بە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و تێکۆشانە دیموکراتەکەی دەبەستێت. ژن و گەنجان لەگەڵ هەموو رەنجدەران تێکۆشان فراوان دەکەن و لە کۆتایی سیستمی دەوڵەتپەرەستی داگیرکەر نزیک دەبنەوە.

بووە ڕێبەری ئایدۆلۆژی ژنان

هەروەک چۆن لە هەموو جیهان و بە شێوەیەکی مێژوویی پیلانگێڕان تێکچوون، لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پیلانگێڕان بەرەو تێکچوون دەچن. بە پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی پیلانگێڕان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێڵی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەر بووە. وایکردووە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری خۆیان ببینن. ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان، نە تەنها لە کوردستان بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووە بە رێبەری ئایدۆلۆژیی ژنان. لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە هەموو جیهان کە تێکۆشانی ئازادی ژنان فراوانکرا، دەلالەت لەوە دەکات.

واتای دەستبەسەرداگرتنی داگیرکەری ڕۆژئاوا لە ٩ی تشرینی یەکەمدا

ئەوانەی لە هێڵی دیموکراسی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن، لەدژی ئەوانەی ئەم هێڵە دەپارێزن، پیلانگێڕییەکانیان بەردەوامی پێدەدەن. هیچ واتایەکی یاسایی دادپەروەری و ویژدانی و نرخی مرۆڤایەتی لەوەدا نییە کە ئەمریکا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەرێوەبەرانی پەکەکە دەرکرد کە لە سەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. هێرشی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / ١٧ی رەزبەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لەو مێژووەدا بوو، کە پیلانگێڕی لەبەرانبەر ڕێبەرەکەمان ئەنجامدرا  و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی ڕێبەر ئاپۆیە.

تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری جیا نییە لە تێکۆشان بۆ ئازادیى کوردستان

گۆشەگیریی قورس ماوەى ٢١ ساڵە بەسەر رێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە، ئەوەش لە ئەنجامی ترسی پیلانگێڕانە لە هێڵی سیاسیی رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەى دوژمنی دیموکراسی و ئازادین و دیسانەوە دەیانەوێت کورد قڕ بکەن، گۆشەگیری قورستر دەکەن. لەو ڕووەوە تێکۆشانی ئازادیى گەلی کورد و دیموکراسی و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئاوێتەى یەکتر بوون. ئیدی دەبێت تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕان بەو هۆشمەندییەی تێکۆشانەوە بەردەوامیى هەبێت. لە ٢٢هەمین ساڵدا باشترین وەڵام بە پیلانگێڕان ئەوەیە، کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری بەهێز بکرێت و ئەوە بکرێتە ئامانج. هەر چۆن دیمکراتیکبوون لە کێشەى کورد جیا نییە، تێکۆشانیش لە دژی گۆشەگیری لە تێکۆشانی ئازادیى گەلی کورد و دیموکراسی جیا نییە.

تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و تێکۆشانی دیموکراسی شانبەشانی یەکتر بەڕێوەدەبرێن

بەهێزکردن و بەرزترکردنەوەى تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لە ساڵی ٢٠١٩دا بەڕێوەبرا، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەیاندە ئاستێکى گرنگ. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لاوازکرا و مەرجەکانى بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لاوازکراوە. هەر چۆن لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دژی گۆشەگیری تێکۆشین و تێکۆشینی دیموکراسی ئەنجامدرا، هەمان ئەو تێکۆشانەش لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا ئەنجام بدریت کۆتایى بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەهێنرێت. ئەوانەى تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیان خستووەتە ناو شەڕ ئیدی شانسی درێژکردنەوەى تەمەنی هاوپەیمانیى ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست، کە هێرشی تێکۆشانی ئازادیی گەلان و هەموو هێزە دیموکراسیەکان دەکەن، بۆ نەماوەتەوە. وەک هەموو دیکتاتۆرەکان بە زۆرکردنی زوڵم کۆتایى خۆیی نزیک دەکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەهەژێت و بۆ ئەوەى لەسەر پێ خۆی بگرێت خۆی سپاردووە بە سیاسەتى شەڕ و گوشار، ئێمە هەموو گەلان و هێزە دیموکراسییەکان بانگ دەکەین بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ و کوردستان، دیسانەوە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست".

ژ.ت