ھاوسەرۆکایەتیی ده‌سته‌ی بەڕێوه‌بەری کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە، ئەمڕۆ ٣٠ مارس/١٠خاکەلێوە، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد قازیی محەمەد، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
لەڕاگەیەنراوەکەی کەجەکەدا ھاتووە:
لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی بەرگری لە مافهسیاسی و نەتەوەییه‌كانی کوردان دەکەن، ھەڵسوکەوتی به‌رانبه‌ر كوردان ده‌رده‌خات كه یه‌كێكه له گه‌له ههرهدێرینهكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئەو مامه‌ڵه‌یه پاش ٧١ ساڵ ھێشتا نەگۆڕاوە. خۆڕانه‌گرتن له به‌رانبه‌ر ژیانی دیموكراتیی گەلی کورد به فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ی خۆیه‌وه لە عەفرین، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیه.
لەو سەردەمەدا لەنێو یەکێتیی سۆڤیه‌تدا كۆماری سه‌ربه‌خۆ ھەبوون. دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری مەھابادیش ده‌یانویست له‌م بابه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌وكاته‌ی ئێران ڕێككه‌ون. بەڵام به‌هۆی عه‌قڵیه‌تی دەوڵەتپارێزیی نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، جگه له له‌نێوبردنی كۆمار و له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌ره‌كانی، هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیكه‌ی سیاسی پیشان نه‌درا. ئه‌م سیاسه‌ته له مێژووی ئێران ناوه‌شێته‌وه كه له مێژووی ئێران‌دا گهلهجیاوازهكان به ناسنامه و خۆبهڕێوهبهرییهكانیانهوه په‌سه‌ند ده‌كات. ئه‌وانه‌ی له دژی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهانی ڕۆژئاوا باسی فه‌رهه‌نگی مێژوویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، به عه‌قڵیه‌تی دهوڵهتپارێزیی نه‌ته‌وه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و سیاسه‌ته مێتینگه‌ره قڕكه‌ره‌كانی دژ به كوردان، سیاسه‌تێكی پێچه‌وانه‌ی ڕاستیی مێژوویی خۆیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌ڵام كرده‌وه‌كانی سه‌دان ساڵه ده‌ریانخست كه نه كۆمه‌ڵكوژی، نه له‌سێداره‌دان، نه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه نه‌یانتوانیوه هه‌بوون و پرسی ئازادیی كوردان له‌نێوبه‌رن. پرسی كورد ئه‌مڕۆ به گه‌وره‌یی كه‌وتۆته ڕۆژه‌ڤی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووده‌دات، له بارودۆخی كورداندا گیری خواردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه چاره‌سه‌ریی پرسی كورد به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كوردیش وه‌ك سزادانێكی گه‌ل و وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. پێویسته هێزه‌سیاسییه به‌رپرسیاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیدی ئه‌م دۆخه ببینن و چاره‌سه‌رییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانی ئازاد، ناسنامه و هه‌بوونی گه‌لی كورد بخه‌نه ڕۆژه‌ڤی خۆیانه‌وه. لێگه‌ڕینی كوردان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌بێ ده‌وڵه‌تبوونیش، بۆ هه‌موو ئه‌و وه‌ڵاتانه شانس و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه.
زه‌خت، زوڵم و كۆمه‌ڵكوژی جگه له ئافراندنی دوژمنایه‌تیی له‌نێوان گه‌لان كه به سه‌دان ساڵه پێكه‌وه ده‌ژین، به كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌ت. له‌به‌رئه‌وه گرنگه كه وه‌ڵاتانی هه‌رێمه‌كه ئه‌م راستییه ببینن و بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و سیاسه‌تێكی چاره‌سه‌ریی گونجاو ده‌ستنیشان بكه‌ن. ئه‌مه به‌ر له هه‌ر شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌بێت. كاتێك پرسی كورد چاره‌سه‌ر بوو، ده‌بینرێت كه پرسه‌كانی دیكه‌ش یه‌ك به یه‌ك به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌بن.
پێویسته وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه فاشیستییه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه پێشه‌نگایه‌تی بۆ دوژمنایه‌تی كوردان ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت هه‌موو وه‌ڵاتانی هه‌رێمه‌كه بۆ نێو سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان ڕابكێشێت و به‌م شێوه‌یه كورد و هه‌موو وه‌ڵاتانی هه‌رێمه‌كه ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بكاته‌وه. ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی كه نایانه‌وێت كوردان له‌نێو ببه‌ن و دان به هه‌بوونی كورداندا ده‌نێن، پێویسته نه‌كه‌ونه ئه‌م ته‌ڵه‌یه و هه‌وڵ بده‌ن كێشه‌كانی خۆیان و كوردان پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. چونكه شه‌ڕی له دژی كوردان، جگه له ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر به كه‌ڵكی به‌رژه‌وه‌ندی هیچ سیاسه‌ت و هێزێكی دیكه‌ی سیاسی نایه‌ت. كورد و عه‌ره‌ب ده‌توانن له‌نێو سنووره‌كانی ئێستای ده‌وڵه‌تاندا به ئاشتی پێكه‌وه بژین. هه‌روه‌ها له‌نێو سنووره‌كانی ئێستای ئێرانیشدا، كورد و هه‌موو گه‌لانی دیكه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان بژین.
له ساڵیادی له‌سێداره‌دانی قازیی محه‌مه‌د-ی سه‌رۆك كۆماری كورد له مه‌هاباد و هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی دیكه‌ی كورد-دا، ڕهخنهلهخۆگرتنێك له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ هه‌موو گه‌لان بایه‌خداره. ئێمه به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی قازیی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی كه له‌سێداره‌دراون، ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه كوردستان ئازاد بكه‌ین و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دیموكراتی بكه‌ین كه ئه‌مه‌ش حه‌سره‌تی ئه‌وان بوو.
s.m