کەجەکە، داوای بایکۆتکردنی گەشتیاری وکەلوپەلی تورکیا دەکات
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆما جڤکاێن کوردستان- کەجەکە، بانگەوازیی بایکۆتکردنی گەشتیاری بۆ تورکیا و هەروەها کڕینی کەلوپەلی تورکیا دەکات.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆما جڤکاێن کوردستان- کەجەکە، بانگەوازیی بایکۆتکردنی گەشتیاری بۆ تورکیا و هەروەها کڕینی کەلوپەلی تورکیا دەکات.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەڕاگەیەندراوێکدا داوای بایکۆتکردنی سەرچاوە داراییەکانی حکومەتی تورکیا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا هاتووە: سەرچاوە داراییەکانی حکومەتی تورکیا دووانن، یەکەم پیشەسازیی تورکیا کە چارەنووسەکەی بەستراوەتەوە بە دەسەڵاتی فاشیستی، دووەم، تاڵانکردنی دەستکەوتەکانی مێژووی کۆماری تورکیا و پێشکەشکردنیانە بە سەرمایەی نێودەوڵەتی، زۆربەی کەلوبەلە تورکییەکان لە پارچەکانی کوردستان دەفرۆشرێن، حکومەتی تورکیا ئەو پارەیەی بە فڕۆشتنی کاڵاکانی بە گەلی کورد بە دەستی دێنێت لە دژی گەلی کورد بە کاری دێنێت، چەکیان پێدەکڕێت و بەو چەکانە منداڵی کوردیان پێدەکوژێت.
هەروەها هاتووە: لەلایەکی دیکەوە نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی باشووری کوردستان تاڵان دەکات و داهاتەکەی لە دژی کورد بەکاردێنێت، بە کورتی ئەو چەکانە لە سوور، جزیر، نسیبێن، شرناخ، شەنگال، کەرکوک و کۆبانێ بەکاری هێناون و ئەمڕۆش لە عەفرین گەلی کوردی پێ کۆمەڵکوژ دەکات بە پارەی فڕۆشتنی کەلوپەلەکانی بە گەلی کورد.
لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندراوە هاتووە: کە ئەگەر کۆمپانیا تورکییەکان بایکۆت بکرێن لە ئاستی نێوودەوڵەتیدا دەنگ دەداتەوە و ئەوەش وادەکات کە کۆمپانیا جیهانییەکانیش هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە بوەستێنن.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە بایکۆتکردنی گەشتیاری لە تورکیا کراوە و ڕاگەیەندراوە: بەشێکی گرنگی دیکە سەرچاوە داراییەکانی حکومەتی فاشیستی بۆ کڕینی چەک گەشتیاری لەو وڵاتەدایە، بۆیە بایکۆتکردنی گەشتیاری گرنگی زۆری هەیە، هەر بۆیە بانگەوازیی گەلی کورد و خوشک و برایانمان لە کوردستان و ئەوروپا و وڵاتانی دیکە دەکەین، کە گەشتیاریی و کاڵا تورکییەکان بایکۆت بکەن.