کەجەکە لەدژی گۆشەگیری داوای بەهێزکردنی تێکۆشانی کرد

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد و دۆستان پیرۆز کرد و داوای کرد لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تێکۆشانی دژی گۆشەگیری بەهێز بکرێت، فاشیزم تێکبشکێنرێت و دیموکراسی لە هەموو جێگایەک بچەسپێنرێت.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا ئاماژەبەوەکرا، "نەورۆز سمبوڵی هەبوونی نەتەوەیی گەلی کوردە، هەڵوێستی تێکۆشان و حەسرەتی ئازادی کوردانە. نەورۆز لە ڕێبەری گەلی کورد، لە زیندانەکان، گەلی کورد، بەرخۆدانی شاخ و دەشت پیرۆز بێت. بەڕێزەوە یادی کاوەی ئاسنگەر و کاوەی هەمدەم مەزڵوم دۆغان، شەهیدانی نەورۆز زەکیە ئاڵکان، رەهشان دەمیرئەل، ڕۆناهی و بێریڤان و هەموو شەهیدانی نەورۆز دەکەینەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکەدا باسی ئەوەدەکرێت، "گەلی کورد هەبوونی خۆی بە هەزاران ساڵە بە ڕوح و عەقلیەتی نەورۆز گەیاندووەتە ئەم سەردەمە. کلتور و ڕوحی نەورۆز، گەلی کوردی خولقاندووە، گەلی کورد لە نەورۆز خولقاوە. گەلەکەمان لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا ئەمڕۆ نەورۆزی لە هەموو جێگایەکی کوردستان پیرۆز کردووە و نەورۆزی بەنەمری هێشتووەتەوە. ئەوەش لەهەمانکاتدا نەمرکردنی هەبوونی گەلی کوردە.

لەدژی هەبوونی گەلی کورد بە تایبەتی لە سەدەی ٢٠ دا هێرشێکی قوڕس ئەنجامدراوە. هەوڵدراوە ئەم گەلە لەناوببرێت کە یەکێک لە گەلە دێرینەکانە لە دروستکردن و خوڵقاندنی مرۆڤایەتیدا. لە سەدەی ٢٠ دا لە دەرسیم تا هەلەبجە بە دەیان کۆمەڵکوژی لەبەرانبەر کورد ئەنجامدراون و بەو شێوەیە هەوڵیانداوە کورد قڕبکەن. ئەو قڕکردنە لە هەمانکاتدا شێوەیەک لە قڕکردنی کلتوریە. لەسەر ئەو بناغەیە هەوڵیاندا نەورۆز لەبیربەرنەوە کە سمبوڵی هەبوونی گەلی کوردە. لەگەڵ نەورۆز هەوڵیاندا گەلی کورد لەناوببەن، لەگەڵ گەلی کورد هەوڵیاندا نەورۆزیش بسڕنەوە.

نەورۆز وەک ڕۆژی هەلویستی نەتەوەیی و یەکێتی نەتەوەیی پیرۆزدەکرێت

یەکێک لەو کارە سەرەکیەکان کە ئاپۆییەکانی لە ساڵی ١٩٧٣ دا هێنایە سەر تەختی مێژوو، زیندووکردنەوە نەوروز بوو. بە نەورۆز هەوڵیاندا هەبوون، ناسنامە، زمان و کلتوری گەلی کورد ئاشکرا بکەن. زیندووکردنەوەی کلتور و روحی نەورۆز لە هەمانکاتدا زیندووکردنەوەی نەورۆز، زیندووکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردە. ڕاپەرینە گەورەکان لە نەورۆزدا ئەنجامدران کە ئەوەش روحی نەورۆز، ئاگری نەورۆز پیشاندەدات کە بە چ واتایەک دێت.

نەورۆز بە دەیان ساڵە وەک ڕۆژی هەڵوێستی نەتەوەیی و یەکێتی نەتەوەیی پیرۆزدەکرێت کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد بەرەوپێشەوەدەبات. مێژووی نەورۆزەکان و ترسی هێزە قڕکەرەکان لە ڕۆژی نەورۆزدا پیشاندەدات ڕوحی نەورۆز بە چ واتایەک دێت.

بە پێی وەرگرتنی ڕێوشوێن لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێرێت نەورۆز بە گروپی بچووک پیرۆز بکرێت

بێگۆمان وەک هەموو ساڵیک لە ساڵی ٢٠٢٠دا گەلەکەمان جەژنی نەورۆز بە جۆش و خڕوشەوە و بە بەهێزی پیرۆز دەکات و تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٠ بە نەورۆز دەستپێدەکات. بەڵام بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە لە چینوە دەرکەوت و لە جیهان بڵاوبووەوەک کە کاریگەریەکی قوڕسی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کرد، بڕیاردرا نەورۆزی ئەمساڵ بە شێوەیەکی جەماوەری لە گۆڕەپان و هۆڵەکان پیرۆز نەکرێت. بە ناوەی تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ پاراستنی تەندروستی گەلەکەمان ئێمە لەو بڕوایەداین بڕیارەکە ڕاستە  و پشتگیری لەو بڕیارە دەکەین. کوردانی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و هەموو جیهان بە پێی ئەو بڕیارە نەورۆز وەک ساڵەکانی پێشوو لە گۆڕەپان و هۆڵەکان بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆز ناکەن.

بۆ ئەوەی لە کلتوری نەورۆز دوورنەکەوینەوە و ئەو جۆش و خرۆشە بەردەوام بێت، بە پێی وەرگرتنی ڕێوشوێن لەبەرانبەر ڤایرۆسەکە دەتوانرێت لە گوند و کۆڵانەکانی کوردستان، لە هەموو گەڕەکەکان و بە هەڵگیرساندنی ئاگر بە گروپی بچووک نەورۆز پیرۆز بکرێت.

بەرپرسیاری ئێمە ئەوەیە تێکۆشانی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین

نەورۆزی ئەمساڵە بە شێوەیەکی جەماوەی و بە کۆمەڵ پیرۆز ناکرێت، بەڵام دەبێت بگۆرێت بە ڕۆژی تێگەیشتنی ڕوح و کلتور و جەوهەری نەورۆز و ڕاستی تێکۆشانی ئازادی ئێمە. پێویستە گەلەکەمان لە سەر ئەم بناغەیە بەرپرسیاری ڕێکخستنبوون و تێکۆشان پیشان بدات، ڕوحی نەورۆز و شەهیدەکانمان ئەو ئەرکەمان پێدەسپێرن. ئێمە ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیە لە هەموو نەورۆزێکدا تێدەگەین و تێدەکۆشین. پێویستە ئێمە نەورۆزی ٢٠٢٠ بکەینە ئەو نەورۆزەی کە زیاتر ئەو تێگەیشتنە بەهێز بکەین و هەڵوێستی تێکۆشان پیشان بدەین.

ڕوحی نەورۆز لە تێکٶشانی ئازادی و هەبووندا خاوەن جێگایەککی گرنگە کە لێرەدا ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکان دیارە. بۆیە بەرپرسیاری مێژوویی ئێمەیە کە ئێمە لە نەورۆزدا بڕیارداری تێکۆشان و ئیرادەی ئازادکردنی ئاپۆ بەهێز بکەین و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان ئازاد بکەین و دیموکراسی بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنین. پەیام و فەرمانی نەورۆزی ٢٠٢٠ بۆ هەموو گەلی کورد بەم شێوەیەیە. لەسەر ئەم بناغەیە نەورۆز لە گەلی کورد دۆستان پیرۆز بێت و داوا دەکەین لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تێکۆشانی دژی گۆشەگیری بەهێز ببێت، فاشیزم هەڵبوەشێنرێت و دیموکراسی لە هەموو جێگایەک بچەسپێنرێت."

ف.ق