کەجەکە: هیوا و حەسرەتی حەمید حاجی دەروێش بەدیبهێنین

کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە پەیامێکی سەرخۆشیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی حەمید حاجی دەروێش سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا ناوبراو بە پێشنگێکی کورد بەناو دەکات و ڕایگەیاند: "هیوا و حەسرەتە بەدینەهاتوەکانی بەدیبهێنین".

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە ڕایشیگەیاند: "مەخابن هەواڵی کۆچی دوایی وڵاتپارێزی کورد و یەکێک لە پێشەنگانی کورد، حەمید حاجی دەروێش سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریامان پێگەیشت، بەو بۆنەوە سەرخۆشی لە هەموو گەلی کورد و بنەماڵەی شۆکۆمەندی حاجی دەروێش و پارتی پێشڤەڕۆ دەکەین. کوردستانی ئازاد حەسرەت و ئاواتی ئەو بوو، بێگومان سوریا و ڕۆهەڵاتی ناوینی دیموکراتی و کوردستانێکی ئازاد دەئافڕێنرێت و ئێمە حەسرەت و هیواکانی بەدینەهاتوەکانی حەمید حاجی دەروێش بەدیبهێنین.
حەمید حاجی دەروێش وێڕای ئەوەی پێشەنگێکی کورد بوو، دۆستێکی نزیکی تەڤگەری ئازادی ئێمەش بوو و هەمیشە لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ تەڤگەرەکەمان. ڕێز و خۆشەویستی زۆری بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەبوو و کاری بۆ ئازادی دەکرد و ڕێز و سڵاوی خۆی بۆ دەنارد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خەبات و تێکۆشانی دەخواست".

کەجەکە ڕایگەیاندوە: "حەمید حاجی دەروێش لەگەڵ شۆڕشگێرانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئازادی ئەو بەشەی وڵات تێکۆشا و هەمیشە لەگەڵ خۆسەری دیموکراتی ڕۆژائاوادا لە پەیوەندی توند و توڵدا دا بوو و پشتیوانی لێدەکرد و بەوەش بۆ هەموو پارتەکانی دیکە بووە خاوەن هەڵوێستێکی نموونەیی. ئەو چەندین جار لە قەندیل سەردانی کردین، چەندین جاریش نامەی بۆ ناردوین و هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردوینەتەوە. 

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەو هەڵوێستانەیەوە هەرگیز حەمید حاجی دەروێش لە یاد ناکرێت. هەمیشە هەڵوێست و یادەوەری و هیواکانی لەگەڵمان دەبن و دەبنە بزوێنەری تێکۆشانی ئازادیمان. بەڵێنیش دەدەن، حەسرەت و هیواکانی بەدینەهاتوەکانی کردەیی بکەن".

هـ.هـ