هاوسەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا په‌یامێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، «بەناوی بزووتنەوەی ئازادیی کورد ئێمە هەمیشە خاوەنداره‌تی لەو شۆڕشە دەکەین كه بە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی، دیموکراتی و ئازادیپارێزیی ژن بونیاد نراوە و هه‌میشه لەگەڵی دەبین. دەبێت گەلەکەمان لە هەموو پارچەکان خاوەنداره‌تی له‌و شۆڕشە بکات و ئازار و قوربانییەکانی سەد ساڵەیان بكه‌نه جۆشوخرۆشی ژیانی دیموکراتی و ئازاد.»
ده‌قی په‌یامه‌كه:
شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌كه‌وێته ساڵی هه‌شته‌میه‌وه کە بۆ هه‌موو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕۆسه‌ی دیموکراتیبوون دەستی پێ‌کرد. ئێمه پیرۆزبایی لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین کە ئەو شۆڕشەیان به‌رپا كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی ئەو شەهیدانە ده‌كه‌ینه‌وه کە لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی شۆڕشدا ڕۆڵی سه‌ره‌كییان گێڕا. له ئێستا و داهاتووش هیوای سەرکەوتن بۆ ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه دەخوازین كه له شۆڕشدا قوربانییان دا.
گەلی کورد بە شۆڕشی ١٩ی ته‌مووزی ٢٠١٢ی ڕۆژاڤا سه‌لماندی کە گەلێکی دیموکرات و شۆڕشگێڕی پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەگەڵ گەلی عەرەب و سریانی شۆڕشەکەیان گۆری بۆ شۆڕشی گەلانی سووریا. بەو شێوەیە بۆ ئەوەی شۆڕشه‌كه ببێته شۆڕشی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوای بۆ گەلان ئافراند. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تیایدا جیاوازی خراوه‌ته نێوان گەل و باوەڕییه‌كان و كراونه‌ته دوژمنی یه‌كتر، ئه‌م شۆڕشه بووەتە شۆڕشێکی زهنی کە برایەتیی گەلان و باوەڕییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوه‌ته ئاراوه.. بەو شێوەیە ئاشکرابوو کە ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنیا ڕێبەری گەلی کوردە، هاوکات ڕێبەری شۆڕشگێڕی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە.
سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی کە بە ڕێکخستنبوونی کۆمەڵگەی دیموکراتیی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامه‌زرا، بوو به مۆدێلێکی دیموکراتیبوون له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. عەرەب، کورد، سریان، ئەرمەن، دورزی، چیچانی و تورکمەن وەکوو نەتەوەی دیموکراتی داعش و ئەلنووسەریان تێکشکاند کە ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لەپشت ئەو گرووپانەوەیە. داعش بە هێزی کۆمەڵگەی دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتی تێکشکێنرا. ئەوەش ده‌ریخست کە گەل چۆن دەتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سه‌ركه‌وێت. گەلان بەو شێوەیە بینیان کە چۆن دەتوانن له‌نێو ئازارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگاریان بێت.
شۆڕ‌ش شكست ناهێنێت
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تێکشکاندنی داعش نەک تەنیا هێزێکی ده‌سپۆتیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکشکاند، هاوکات ڕێکخستنێکی به‌كرێگیراویشیان تێکشاند کە دوژمنایەتیی مرۆڤایەتی دەکات. گەلانی باکووری سووریا لە ماوه‌ی ٧ ساڵدا به‌هۆی هێرشی هێزەکانی دوژمنی ئازادی و دیموكراتی زیاتر لە ١٠ هەزار شەهیدیان دا و زیاتر لە ٢٠ هەزار شەڕڤانیش كه‌مئه‌ندام بوون. سۆسیالیست و سەدان ئەنتەرناسیۆنالیست لە هەر چوار لای جیهانەوە هاتن و چەندین كه‌س لەو شۆڕشگێڕە دیموکراتانە شەهید بوون کە ئەوەش کارەکتەری ئەم شۆڕشە نیشان دەدات. شۆڕشی دیموکراتیی گەلانی باکووری سووریا هاوکات بووەتە شۆڕشی دیموکراتیی گەلانی جیهان. ئەم ڕاستییەش نیشانی دەدات کە شۆڕشه‌كه شكست ناهێنێت.
سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراتیی گەلانی باکووری سووریا، سەرکەوتنی ئەزموونی شۆڕشی دیموکراتیی دەیان ساڵەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد. مانەوەشی بە هێزی شۆڕشی دیموکراتیی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌بێت. بێگومان شۆڕشی دیموکراتیی باکووری سووریا نیشانی دا کە ئازادی بە تێکۆشان بۆ دامه‌زراندنی دەوڵەت مومکین نییە، به‌ڵكوو لە چوارچێوەی برایەتیی گەلاندا بە ڕێكخستنبوونی کۆنفیدراڵی دیموکراتی مومكینه. گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئه‌وه‌یه کە تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ئازادی و دیموکراتی بە دامه‌زراندنی دەوڵەت، بە عەقڵیه‌تی ناوەندگه‌ری و دەوڵەتپەرستی نابێت. بەهۆی ئەو زیهنیەت و ڕێکخستنبوونە، سیستمی خۆبەڕێوەبەریی گەلانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه كه لە دژی هه‌ر جۆره هێرشێك بوه‌ستێته‌وه. بۆیه زۆر گرنگه كه شۆڕشی دیموكراتی له باكووری سووریا كه خۆی به كۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیی ڕێكخراو ده‌سپێرێت، بەهێز بکرێت.
سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی كه له‌لایەن گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئافرێنراوه، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە گۆڕەپانی ئازادی و دیموكراتی، بووەته هەناسەی ئاشتی و برایەتی. پێویسته عەرەب، تورک، فارس، ئازەری، ئەرمەن، سریان و هه‌موو گەلان خاوەنداره‌تی لەم گۆڕەپانی ئازادییه بکەن. هێرش لە دژی ئەم گۆڕەپانەی ئازادی و دیموکراتی هێرشە لە دژی حەسرەتی ئازادی و دیموکراتیی هه‌موو گەلان.
بۆیە نەک تەنیا هێزە دیموکراتییه‌كان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، به‌ڵكوو پێویسته هەموو مرۆڤایەتی و هێزە دیموكراتییه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان خاوەنداره‌تی لەم شۆڕشە بکەن. پێویسته لە دژی هەر شێوە هێرشێک پشتیوانی له‌م شۆڕشە بکەن.
بەناوی بزووتنەوەی ئازادیی کورد، ئێمە هەمیشە خاوەنداره‌تی لەم شۆڕشە دەکەین و بە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ كه به کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی، دیموکراتی و ئازادیپارێزیی ژن بونیاد نراوە، بەردەوام لەگەڵی دەبین. دەبێت گەلەکەمان لە هەموو پارچەکان خاوەنداره‌تی له‌م شۆڕشە بکەن و ئازار و قوربانییەکانی سەدان ساڵەیان بكه‌نه جۆشوخرۆشی ژیانی دیموکراتی و ئازاد.
شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژاڤا و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبنە هەوێنی شۆڕشی دیموکراتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، به‌دڵنیاییه‌وه تیکۆشانی ژیانی دیموکرات و ئازادی گەلانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست سەردەکەوێت.
s.m