کەجەکە پەیامێکى سەرەخۆشیى بە بۆنەى کۆچی دوایى حاجی نوری-یەوە بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە بە بۆنەى کۆچی دوایى حاجی نوری ڤارلی پەیامێکى بڵاوکردەوە. حاجی نوری ڤارڵی لە دواى چەندین ساڵ بەشداریکردن لە تێکۆشانى ئازادیى کوردستاندا بەهۆی جەڵتەى دڵەوە کۆچی دوایى کرد.

لە پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)دا هاتووە "وڵاتپارێزی هێژای گەلی وان و گەورەمان حاجی نوری ڤارلی بەهۆی جەڵتەى دڵەوە شەهید بوو. ئێمە سەرەخۆشی لە گەلی وان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە خەونەکەى بۆ کوردستانى ئازاد بەدی بهێنین".

پەیامەکەى کەجەکە

"گەورەی هێژامان مام حاجی نوری لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و لە ساڵی ٢٠٠٣ هاتە چیاکانى کوردستان و بەشداریى ناو ریزەکانى بزووتنەوەى ئازادى بوو. لە کۆتایى تەمەنی خۆیدا پێداگریى لە مانەوەى لە چیا ئازادەکاندا دەکرد و ئەکادیمیاى پەروەردەی کادیرانى مەزڵوم دۆغانى بڕی. ماوەى ١٥ ساڵ لەگەڵ هاوڕێ گەنجەکانیدا لە چیاکانى کوردستان مایەوە.

هەر وەک وڵاتپارێزی هێژا مەلا عەبدولڕەحمان تمۆقی ساڵانى کۆتایى تەمەنی خۆی لە ناو بزووتنەوەى ئازادیدا تیپەڕاند. مام حاجی نوری وەک عەبدوڵاى برای، کە بۆ یەکەمجار قورئان وەرگێڕایە سەر زمانى کوردی، ئەویش لە چیاکاندا گرنگیى بە زمانى کوردی دەدا و هەست و بیرەوەرییەکانى خۆی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا نووسیوەتەوە.

مام حاجی نوری لە تەمەنی ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵیدا وەک ئەوەى سەرلەنوێ لە دایکبووبێتەوە، بە حەماسەت و جۆش و خرۆشانێکى گەورەوە بۆ هاوڕێ گەنجەکانى ببووە سەرچاوەى ورە. لە بەڕێوەبەرایەتیى بزووتنەوەکەمانەوە تاوەکو شەڕڤانەکانمان، هەمومان پێکەوە رێزێکى زۆرمان لە مام حاجی نوری گرت و بە رێزێکى زۆرەوە گرنگی و بەهامان دایە پێداگرییەکەى بۆ مانەوەى لە چیاکانى کوردستاندا.

لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا، هەموو کات کەسانی وەک هاوڕێی هێژامان مەلا عەبدولڕەحمان، ئاپێ حەسەن، مام حەسەن و مام حاجی نوری بوونیان هەبووە. ئەوان بوونە ورەیەکى بنەڕەتى بۆ تێکۆشانى ئازادیمان.

مام حاجی نوری بڕواى تەواوی بەوە هەبوو، کە بزووتنەوەى ئازادیى گەلی کوردستان سەردەکەوێت، بۆیە بەرپرسیارێتییەکى گرنگی خستووەتە سەر شانی ئێمە و شەڕڤانانى ئازادی. ئێمە ئەو بەرپرسیارێتییە هەرگیز لە یاد ناکەین و تێکۆشانى ئازادی گەشتر دەکەین و بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین. ئێمە خەون و خولیاکانیان بۆ کوردستانێکى ئازاد بەدی دەهێنن و شایانى ئەو کەسانە دەبن، کە سەدان ساڵە لە خەون و تامەزرۆیى ئازادیدا دەژین".

ر.م